کوردستان

کەمترین رێژەی کارتی رەنگا و ڕەنگ لە گەڕی 21ـی خولی نایابی کوردستان بەرزکراوەتەوە

ئامار و داتای گەڕی 21ـی خولی نایابی کوردستان

Yariga App

یاریگا –

لە گەڕی 21ـی خولی نایابی کوردستان کەمترین رێژەی کارتی زەرد و سوور بەرزکراوەتەوە، پێنج گۆڵپارێزیش کلین شیتیان لەگەڵ یانەکانیان کردووە.

لە کۆی شەش یاریی گەڕی 21ـی خولی نایابی کوردستان 16 گۆڵ تۆمارکراوە، شەش گۆڵ لە گێمی یەکەم و 10 گۆڵیش لە گێمی دووەم کراوە، محەمەد عەبدوڵا یاریزانی زاخۆ خێراترین گۆڵی ئەم گەڕەی لە خولەکی 14 بەرامبەر دەربەندیخان تۆمار کرد، هێرشبەرەکەی زاخۆ لەم یارییەدا سوپەر هاتریکی کرد.

پێنج گۆڵپارێز لە گەڕی رابردووی خولی نایابی کوردستان کلین شیتیان کرد، هۆگر عەلی لە زاخۆ، ئەردەلان رەسول لە شێروانە، عەبدولقادر قارەمان لە هەندرێن، سەرکار سەردار لە رزگاری لەگەڵ حەسەن حوسێن لە سیروانی نوێ کلین شیتیان لەگەڵ یانەکانیان کرد و هیچ گۆڵێکیان لێ تۆمار نەکرا.

گەورەترین ئەنجامیش لەم گەڕەدا زاخۆ بەدەستیهێنا و 5 _ 0 لە دەربەندیخانی بردەوە، کەمترین رێژەی کارتی ڕەنگا و ڕەنگیش لەم گەڕەدا بوو کە 22 کارتی زەرد و یەک کارتی سوور لە لایەن ناوبژیوانەوە بەرزکراوەتەوە، چوارقوڕنە تاکە یانەبوو هیچ کارتێکیان وەرنەگرتوو لە گەڕی 21ـی خولی نایابی کوردستان یاریی خاوێنیان کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button