ئیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

کۆتایی گەشتەکەی راشفۆرد؛ بارسێلۆنا بەدوای جێگرەوەدا دەگەڕێت

راشفۆرد لە خەونی چامپیۆنزلیگەوە بۆ مۆتەکەی گەڕانەوە بۆ مان یونایتد

Yariga App

یاریگا –

مارکوس راشفۆرد، ئەو ئەستێرەیەی هاوینی رابردوو بە گەشبینییەکی زۆرەوە هێڵی هێرشبەری بارسێلۆنا گرتە دەست، ئێستا لەبەردەم راستییەکی تاڵدایە.

رۆژنامەی میرەر بڵاویکردووەتەوە، ماڵئاواییکردنی بارسیلۆنا لە چامپیۆنزلیگ لەسەر دەستی ئاتلێتیکۆ مەدرید، کۆتایی بەو خەونە هێنا کە راشفۆرد لەگەڵ یانەکە کاتالوونییەکە هەیبوو.

مارکوس راشفۆرد لەگەڵ بارسێلۆنا

راشفۆرد لە یەکەمین چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ رۆژنامەی سپۆرت بە راشکاوی رایگەیاند؛

بێگومان بارسێلۆنا دەتوانێت چامپیۆنزلیگ بباتەوە، نەک تەنها چامپیۆنزلیگ، بەڵکوو هەموو نازناوەکانی دیکەش دەبەینەوە.

بەڵام شکست بەرامبەر ئاتلێتیکۆ، هەموو ئەو قسانەی کردە بڵقی سەر ئاو، ئێستا میدیاکانی ئیسپانیا هێرشێکی توند دەکەنە سەر راشفۆرد و پێیان وایە ئاستی ئەو لەگەڵ بارسێلۆنا بەرەو دابەزین چووە.

گرێبەستی راشفۆرد بە شێوازی خواستنە و لە هاویندا کۆتایی دێت. هەرچەندە بژاردەی کڕینەوەی بە 30 ملیۆن یۆرۆ لە ئارادابوو، بەڵام بەگوێرەی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە، کارگێڕیی بلاوگرانا دوودڵن لە واژۆکردنی گرێبەستی هەمیشەیی و یانەکە دەستی بە گەڕان بۆ جێگرەوەی ئەستێڕە ئینگلیزییەکە کردووە.

میرەر ئەوەشی روونکردووەتەوە، نزیکترین بەربژێر بۆ جێگرتنەوەی راشفۆرد، ئاندرێیاس شێلدێروپ، هێرشبەری یانەی بێنفیکایە و بلاوگرانا بیر لە گرێبەستەکردن لەگەڵ ئەو ئەستێرە نەروجییە دەکاتەوە

بابەتی زیاتر

Back to top button