چامپیۆنزلیگگرنگترین

پریڤیوی یاریی بایرن میونشن V ریال مەدرید؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

لە یارییەكی بەهێز و ئاگرینی دیكەی قۆناخی چارەكی كۆتایی چامپیۆنزلیگ بایرن میونشن میوانداری ریال مەدرید دەكات.

وابڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 22:00 بەكاتی هەولێر بایرن میونشن لە یاریگای ئالیانز ئارێنای تایبەت بە خۆی میوانداری ریال مەدرید بكات، لە میانی یاریی گەڕانەوەی قۆناخی چارەكی كۆتایی چامپیۆنزلیگ.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

یاریی چوون ریال مەدرید لە یاریگای بێرنابیۆ میوانداری بایرن میونشنی كرد و یارییەكەش بە بردنەوەی یانەی میوان بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک كۆتاییهات.

بایرن میونشن لە قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگدا رووبەڕووی ئاتاڵانتا بوویەوە و بە ئەنجامی هەردوو یاریی هاتن و چوون 10 گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ یارییەكەی لێبردەوە و خۆی گەیاندە قۆناخی چارەكی كۆتایی چامپیۆنزلیگ.

هەروەها نزیكە لەوەی نازناوی ئەم وەرزەی بۆندسلیگا بباتەوە و بە جیاوازی 12 خاڵ لە پێش بۆڕووسیا دۆرتموندی دووەمەوە دێت.

لە بەرامبەردا لە قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگدا رووبەڕووی مانچێستەر سیتی بوویەوە و بە ئەنجامی هەردوو یاریی هاتن و چوون پێنج گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک یارییەكەی لێبردەوە و خۆی گەیاندە قۆناخی چارەكی كۆتایی.

هەروەها لە لالیگا بە جیاوازی 9 خاڵ لە دوای بارسێلۆنای پێشەنگەوە دێت.

زانیاری یاریی

بایرن میونشن تەنیا یەكجار یاریی هاتن و چوونی لە ریال مەدرید بردووەتەوە ئەو جارەش وەرزی 2000/01 بوو.

لە وەرزی 2013/14ەوە تاوەكوو ئێستا ریال مەدرید بە سێ بردنەوە خاوەنی زۆرترین بردنەوەیە لە یاریگای بایرن میونشن كە لەو ماوەیەدا تەنیا چوار یاریی كردووە.

ریال مەدرید لە كۆتا چوار یارییدا لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر بایرن میونشن نەدۆڕاوە ( 3 بردنەوە، 1 یەكسان).

بردنەوەكەی بایرن میونشن لە یاریگای بێرنابیۆ 23یەمین جار بوو لە یاریی چوونی قۆناخی كرانەدەرەی چامپیۆنزلیگ لە دەرەوەی یاریگای خۆیان بردنەوە بەدەستبهێنن، لە 22 جارەكەی پێشوو تەنیا یەكجار ماڵئاواییان كردووە.

هاری كەین لە چوار یاریی رابردووی خۆیدا لە چامپیۆنزلیگ گۆڵیكردووە ( 6 گۆڵ ).

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

بایرن میونشن بە بێ لینارت كارڵ و ئۆلریخ رووبەڕووی ریال مەدرید دەبێتەوە.

ریال مەدرید بە بێ چوامینی، كۆرتوا، ئاسێنسیۆ و رۆدریگۆ رووبەڕووی بایرن میونشن دەبێتەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بایرن میونشن

نۆیەر

ستانیشیچ، ئوپامیكانۆ، تا، لایمەر

كیمیچ، پاڤلۆڤیچ

ئۆلیسی، گنابری، دیاز

هاری كەین

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدرید

لونین

ترێنت ئارنۆڵد، میلیتاو، رودیگەر، مێندی

 ڤاڵڤێردی، بێڵینگهام، كاماڤینگا، گولەر

ڤینیسیۆس، ئێمباپێ

بابەتی زیاتر

Back to top button