ئینگلتەراگرنگترین

مایکڵ کاریک دەتەقێتەوە: کارتی سوورەکەی مارتینێز گاڵتەجاڕییە

مانچێستەر یونایتد لەبەردەم کارەساتێکی بەرگری؛ مارتینێز و ماگوایەر لە یاریی چێڵسی بەشدار نابن

Yariga App

یاریگا –

شەوە ناخۆشەکانی مانچێستەر یونایتد لە ئۆڵد ترافۆرد بەردەوامن و دوای شکستی 2-1 بەرامبەر لیدز یونایتد، ئێستا هەموو باس و خواسێک لەسەر ئەو کارتە سوورە سەیرەیە کە رووبەڕووی لیساندرۆ مارتینێزی بەرگریکار بووەوە.

rووداوە سەیرەکە؛ قژ کێشان!
لە خولەکی 56ـی یارییەکەدا، مارتینێز لە کێبڕکێیەکدا لەگەڵ دۆمینیک کالڤێرت لوینی هێرشبەری لیدز، دەستی بۆ قژی یاریزانەکە برد. پۆڵ تیرنی، ناوبژیوانی یارییەکە دوای گەڕانەوە بۆ ڤار، بڕیاری دا مارتینێز بە کارتی سووری راستەوخۆ بکاتە دەرەوە، ئەمەش بە بیانووی رەفتاری توندوتیژانە.

کاریک: ئەمە شۆککەرە!
مایکڵ کاریک دوای یارییەکە نەیشاردەوە کە زۆر سەرسامە بەو بڕیارە و رایگەیاند؛

ئەمە یەکێکە لە خراپترین بڕیارەکان کە لە ژیانمدا بینیبێتم. لیساندرۆ تەنها دەستی لێداوە، نە پێیکێشاوە و نە توندوتیژی بەکارهێناوە. ناوبژیوان چۆن بڕیاری وا دەدات؟ یاریی تۆپی پێ بەرەو کوێ دەڕوات؟.

قەیرانی بەرگری بەرامبەر چێڵسی
ئەم کارتە سوورە تەنیا زیانی لەم یارییە نەدا، بەڵکوو گورزێکی کوشندەیە بۆ یاریی لووتکەی داهاتوو بەرامبەر چێڵسی. مارتینێز بۆ سێ یاری رادەگیرێت، هاری ماگوایەریش هەر بەهۆی کارتی سوورەوە راگیراوە. ئێستا شەیتانە سوورەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی شینپۆشەکانی لەندەن بێ بەرگریکار ماونەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button