بەر لە یارییەکەی سپۆرتینگ؛ پێنج یاریزانی سەرەکی ئارسیناڵ بەشداریی مەشقەکانیان نەکرد
قەیرانی پێکان بەرۆکی ئارسیناڵ دەگرێت

یاریگا –
ئامادەکارییەکانی یانەی ئارسیناڵ بۆ یەکێک لە هەفتە هەرە چارەنووسسازەکانی ئەم وەرزەیان، تووشی کێشە و نیگەرانییەکی گەورە دەبێتەوە.
رۆژنامەی دەیلی مەیل بڵاویکردووەتەوە، لە مەشقەکانی ئەمڕۆ سێشەممە، پێنج یاریزانی گرنگ و سەرەکیی تیپەکە ئامادەنەبوون، ئەمەش گورزێکی گەورەیە بۆ پلانەکانی میکێل ئارتێتا.
Crisis-hit Arsenal see FIVE first-choice stars miss training on eve of their Champions League decider against Sporting – and with days to go until they travel to Man City in must-not-lose game https://t.co/CV6yKIXnum
— Daily Mail Sport (@MailSport) April 14, 2026
ئارسیناڵ شەوی چوارشەممە لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ میوانداریی سپۆرتینگ دەکات، پاشانیش رۆژی یەکشەممە لە لووتکەی پریمەرلیگدا رووبەڕووی مانچێستەر سیتی دەبێتەوە کە ئەگەر ئەو یارییە بدۆڕێت بە ئەگەری زۆرەوە نازناوی ئەم وەرزەی خولەکە لەدەستدەدات، بەڵام لە مەشقەکان،، هەریەک لە ریکاردۆ کالافیۆری، مارتن ئۆدیگارد، دێکلان رایس، بوکایۆ ساکا و جۆرێن تیمبەر ئامادە نەبوون.
لە نێو ئەم پێنج یاریزانەدا، تەنیا دێکلان رایس لە یارییەکەی شەممەی رابردوو بەرامبەر بۆرنمس بەشداریی کردبوو و 90 خولەکی تەواو یاریی کرد، ئێستا ئامادەنەبوونی جێگەی نیگەرانییەکی زۆرە بۆ هاندەران و ستافی راهێنەران.



