ئیتاڵیاگرنگترین

یوڤێنتوس لە نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەستێرەیەکی نزیک دەبێتەوە

ئەم وەرزە یەکێک لە گرنگترین یاریزانەکانی یانەکەیە

Yariga App

یاریگا –

یوڤێنتوس لە نوێکردنەوەی گرێبەستی مانوێل لۆکاتێلیی ناوەڕاستکاری یانەکە نزیک دەبێتەوە.

ناوەڕاستکارە ئیتاڵییەکە ئەم وەرزە یەکێک بووە لە گرنگترین یاریزانەکانی یوڤێنتوس و بە درێژایی وەرزەکە بەردەوام هێزی خۆی نیشانداوە. گرێبەستی ئێستای یاریزانەکە لە هاوینی 2028 کۆتایی دێت، بەڵام پێدەچێت لوکاتێلی ئامادە بێت زیاتر لەو ماوەیە لەگەڵ خانمەپیرەکە بەردەوام بێت.

بە گوێرەی فابریزیۆ رۆمانۆ، رۆژنامەنووسی ناوداریی ئیتاڵی، گفتوگۆکانی نوێکردنەوەی گرێبەستی یاریزانەکە زۆر بەرەوپێشچووە و نزیکە لە تەواوبوون. ئاماژەشی بەوە کردووە کە گرێبەستە نوێیەکەی مانوێل تاوەکوو 2030 دەبێت و مووچەی ساڵانەکەی زیاتر لە چوار ملیۆن یۆرۆ دەبێت.


ئەم بڕیارە بەتەواوەتی لەلایەن بیانکۆنێرییەوە دراوە، کە پێیان وایە لوکاتێلی وەکوو سەرکردەیەکیش گەشەی زۆری کردووە. باوەڕیش وایە کە گرنگیی لۆکاتێلی لە یانەی خانمەپیرەکە لە چەند وەرزی رابردوودا زۆر زیادیکردووە و شایستەی ئەوەیە بۆ ماوەیەکی درێژتر لە 2028 بمێنێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button