کوردستان

یانەی بازیان سزایەکی تووندی بەسەردا سەپێنرا

سەرپەرشتیاری یانەی سۆران حەفت یاریی راگیرا

Yariga App

یاریگا –

لیژنەی رێککاری و یاسایی لە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی خۆی کرد و بڕیاریی کۆتایی لە یاریی نێوان بازیان و سۆراندا.

دوای گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان بازیان و سۆران لە گەڕی 14ـی خولی پلە یەکی کوردستان، لیژنەی رێککاری و یاسایی لە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بڕیاریی خۆی دەرکرد، بە هۆی بردنەوە ژوورەوەی چەک لەلایەن هێزی ئەمنی پاراستنی یاریگا و تەقەکردن، بڕیاردرا یارییەکە بە ئەنجامی 3 _ 0 لە بەرژەوەندی سۆران هەژمار بکرێت.

بە هۆی نانەوەی پشێوی لە نێو یاریگا، لیژنەکە  بڕیارییدا فەرهەنگ سەعدی سەرپەرشتیاری سۆران رابگرێت بۆ حەفت یاریی و پێبژاردنی بەبڕی یەک ملیۆن دینار.

بڕیارەکانی لیژنەی رێککاری و یاسایی لە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان

دوای خوێندنەوەی وردی ڕاپۆرتی ناوبژیوانان و سەرپەرشتیاران و تاوتوێکردنی بەڵگەکان، بە تایبەتی گرتە ڤیدیۆییەکان، دەرکەوت کە یەکێک لە کارمەندانی ئاسایش لە خولەکی 90+3ی یارییەکەدا هەڵساوە بە تەقەکردن (دوو فیشەک) لە ناو حەرەمی یاریگادا. ئەمەش لە کاتێکدا بووە کە یارییەکە بەهۆی دروستبوونی گرژی لە نێوان سەرپەرشتیاری یانەی سۆران (فەرهەنگ سعدی) و کارمەندێکی ئاسایش ڕاوەستاوە.
لیژنەکە جەخت دەکاتەوە کە ئەم ڕووداوە کردارێکی مەترسیدار و هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆ بووە بۆ سەر سەلامەتی ناوبژیوانان، سەرپەرشتیاران و یاریزانانی هەردوو یانە، بە تایبەت یانەی سۆران. ئەم جۆرە پێشێلکارییانە بە هیچ شێوەیەک قبوڵکراو نین و دژی بنەماکانی ئەمنی و ڕێکخستنی یارییەکانن.
پاڵپشت بە ماددەکانی (1) تایبەت بە ڕێکخستنی یارییەکان، (5) تایبەت بە یاریگاکان، (6) تایبەت بە یانەکان و (12) لە ڕێنماییە گشتییەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان، پاراستنی ئەمنی یاریگا و ڕێگریکردن لە هەر کارێکی مەترسیدار لە ئەستۆی یانەی خانەخوێیە. بۆیە یانەی بازیان وەک خانەخوێ بەرپرسیارێتی تەواوی ئەم ڕووداوەی دەکەوێتە ئەستۆ.
بڕیاردرا بە:
1- هەژمارکردنی ئەنجامی یاری نێوان (یانەی بازیان × یانەی سۆران) بە (0-3) بۆ بەرژەوەندی یانەی سۆران.
2- ئاراستەکردنی ئاگادارکردنەوەیەکی توند بۆ یانەی بازیان؛ لە کاتی دووبارەبوونەوەی هەر پێشێلکارییەکی هاوشێوە، یانەکە ڕووبەڕووی سزای قورستر دەبێتەوە.
3- سزادانی سەرپەرشتیاری یانەی سۆران (فەرهەنگ سعدی) بەهۆی دروستکردنی گرژی و ئاڵۆزی، پاڵپشت بە بڕگەکانی (أ) و (ب) لە ماددەی (9)ی تایبەت بە کارگێڕان و ڕاهێنەران، بە دوورخستنەوەی بۆ (7) یاری و غەرامەکردنی بە بڕی 1000000 یەک ملیۆن دیناری عێراقی.
تێبینییەکان:
1- یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ڕایدەگەیەنێت کە بردنە ژوورەوەی هەر جۆرە چەکێک بۆ ناو یاریگا بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە و یەکێتییەکە دەسەڵاتی تەواوی یاسایی هەیە بۆ سزادانی سەرپێچیکاران.
2- دۆسیەی سەرۆکی یانەکانی بازیان و کفری لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە.
3- ئەم بڕیارانە لە کاتی بڵاوکردنەوەیانەوە، لە ماوەی 48 کاتژمێردا مافی تێهەڵچوونەوەیان (ئیستئناف) هەیە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button