ئیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

وتارە ئاگرینەکەی ئاربێلوا؛ ریال مەدرید بە دروشمی مردن لە یاریگادا دەچێتە میونشن

دوایین بژاردەی ریال مەدرید؛ گەڕانەوەیەکی مێژوویی یان ماڵئاواییەکی تاڵ

Yariga App

یاریگا –

کاتژمێرەکان بۆ یارییە چارەنووسسازەکەی چامپیۆنزلیگ لە نێوان بایرن میونشن و ریال مەدرید کەم دەبنەوە. بۆ یانەی شاهانە، بابەتەکە تەنیا یارییەک نییە، بەڵکوو شەڕێکە بۆ رزگارکردنی تەواوی وەرزەکەیان، بەتایبەت دوای ئەوەی لالیگایان تاڕادەیەکی زۆر بۆ بارسێلۆنا جێهێشت.

رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، لە دوای شکستەکەی یاریی چوون لە بێرنابێۆ و یەکسانبوونە نائومێدکەرەکەی هەینی بەرامبەر جیرۆنا، ئالڤارۆ ئاربێلۆا، راهێنەری ریال مەدرید رۆڵی سەرکردەیەکی دەروونیی بەهێز دەگێڕێت.



باوەڕی رەها و پەیامە حەماسییەکە
 پەیامی ئاربێلوا بۆ یاریزانەکانی لە ژووری جلگۆڕیندا روون و کورت بوو؛

ئێمە درێسی سپیمان لەبەردایە و لۆگۆیەکی بازنەیی بە سنگمانەوەیە، دەبێت بۆ بردنەوە بڕۆینە ئەڵمانیا و تاوەکوو مردن بجەنگین.

بەگوێرەی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە، ئەم قسانەی ئاربێلۆا ورەی یاریزانەکانی بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزکردووەتەوە. هەرچەندە ئامارەکان بەتەواوی دژی مەدریدن؛ بایرن میونشن لە 31 جاردا کە لە یاری چوونی دەرەوەی یاریگای خۆی براوە بووە، 30 جار سەرکەوتنی بۆ قۆناخی داهاتوو بەدەستهێناوە، بەڵام کاتێک باسەکە چامپیۆنزلیگ دەبێت، مەدرید گوێ بە ئامارەکان نادات و تەنیا پشت بە مێژوو و رۆحییەتی یانەکەی دەبەستێت.

رکابەرەکانیش لێیان دەترسن
ئەوەی جێگای سەرنجە، تەنیا ئاربێلوا نییە کە بڕوای بەم گەڕانەوەیە هەیە، ڤینسێنت کۆمپانی، راهێنەری بایرن میونشن، بە راشکاوی رایگەیاند؛

بۆ یاریی گەڕانەوە لە یاریگای ئالیانز ئارێنا حساباتەکان سفر دەبنەوە، هێشتا هیچ شتێک کۆتایی نەهاتووە.

لە لایەکی دیکەشەوە، میشێل، راهێنەری جیرۆنا، دانی بەوەدانا کە لە گفتوگۆی لەگەڵ یاریزانێکی مەدرید هەستی بەوە کردووە کە ئەوان توانای هەڵگەڕاندنەوەی ئەنجامەکەیان هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button