ئیسپانیاگرنگترین

زانیاری نوێ؛ ئەستێرەیەک بارسێلۆنا جێدەهێڵێت

بڕیاری جێهێشتنی بارسای داوە

Yariga App

یاریگا –

مارک كاسادۆ، ناوەڕاستكاری ئیسپانی یانەی بارسێلۆنا بڕیاریداوە لە كۆتایی وەرزدا ریزەكانی یانەكەی جێبهێڵێت.

كاسادۆ لە هاوینی 2024 لە تیمی دووەمی بارسێلۆنا بۆ تیمی یەكەم بەرزكرایەوە و تاوەكوو 2028 گرێبەستی لەگەڵ یانەكەدا هەیە.

بە گوێرەی زانیارییەكانی سپۆرت، مارک كاسادۆ بڕیاریداوە لە هاویندا ریزەكانی بارسێلۆنا جێبهێڵێت.

ناوەڕاستكارە ئیسپانییەكە لەبەر دوو هۆكار بڕیاری جێهێشتنی بارسێلۆنای داوە؛

  1. ئیدارەی یانەكە گفتوگۆكانی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی راگرتووە.
  2. رۆڵی یارییكردنی لە ناو یانەكەدا كەمبووەتەوە.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، چاوەڕواندەكرێت كاسادۆ پەیوەندی بە خولی سعوودییەوە بكات و بارسێلۆنا بۆ دەستبەرداربوون لە تواناكانی داوای 20 ملیۆن یۆرۆ دەكات.

كاسادۆ لەم وەرزەدا بەشداری لە 29 یاریی كردووە و تەنیا یەک ئەسیستی كردووە.

لەگەڵ تیمی یەكەمی بارسێلۆنا 70 یاریی كردووە توانیویەتی یەک گۆڵ بكات و حەفت گۆڵیش درووستبكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button