قەیران لە کەمپی تانگۆ؛ ئامادەکارییەکی شەرمەزارکەر و نادیاری چارەنووسی مێسی بۆ مۆندیال
ئابڕووچوون لە فیدراسیۆنی تۆپی پێ، ئامادەکارییەکی لاواز و دوودڵی مێسی پێش دەستپێکی مۆندیال

یاریگا –
لە کاتێکدا کەمتر لە دوو مانگ بۆ دەستپێکی مۆندیالی 2026 ماوە، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین کە پاڵەوانی جامی رابردووە، بە بارودۆخێکی پڕ لە گومان و پرسیاردا تێدەپەڕێت.
تۆڕی ئاتلێتیک راپۆرتێکی لەبارەی دۆخی تانگۆ بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی، لەبری ڕووبەڕووبوونەوەی تیپە زلهێزەکانی جیهان بۆ تاقیکردنەوەی ئاستیان، ئەرجەنتین کاتی خۆی بە یارییکردن بەرامبەر هەڵبژاردە ئاست نزمەکان بەسەردەبات، لە کاتێکدا ئەستێرەی یەکەمیشیان هێشتا بڕیاری کۆتایی لەسەر بەشداریکردنی نەداوە.
Perhaps no current international star understands what bitter disappointment feels like quite like Lionel Messi.
Before Argentina’s trophy-laden run that began in 2021, Messi had been ostracized by his countrymen for failing to win an international trophy.
Argentina’s epic… pic.twitter.com/T5roIR6ZlC
— The Athletic | Football (@TheAthleticFC) April 10, 2026
ئامادەکارییەکی لاواز و کێشەی دارایی
دوای هەڵوەشانەوەی یارییە چاوەڕوانکراوەکەی فیناڵیزما بەرامبەر ئیسپانیا، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەرجەنتین ناچار بوو بەپەلە یاریی دۆستانە رێکبخات، ئەمەش وایکرد ئەرجەنتین رووبەڕووی زامبیا 5-0 و مۆریتانیا 2-1 ببێتەوە. کوالێتی ئەم یارییانە هێندە لاواز بوو، ئیمیلیانۆ مارتینێز گۆڵپارێزی هەڵبژاردەکە بە ئاشکرا رەخنەی گرت و رایگەیاند؛
ئەمە یەکێک بوو لە خراپترین یارییە دۆستانەکانمان کە بیرم بێت، خێرایی و کوالێتیمان کەم بوو.
ئەمە لە کاتێکدایە کە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەرجەنتین تۆمەتبارە بە دۆسیەی گەندەڵی و دیارنەمانی ملیۆنان دۆلار، کە وایکردووە لەلایەن هاندەرانەوە رەخنەیان لێ بگیرێت کە لە دیاریکردنی یارییە دۆستانەکاندا زیاتر گرنگی بە قازانجی دارایی دەدەن نەوەک بەرژەوەندیی هونەریی هەڵبژاردەکە، تەنانەت دوو یاریی داهاتووشی بەرامبەر هیندۆراس و ئایسلەندا دەبێت کە هیچ کامیان بەشداری مۆندیال ناکەن.
بێدەنگییە سەیرەکەی مێسی
گەورەترین پرسیار کە باڵی بەسەر کەمپی ئەرجەنتیندا کێشاوە ئەوەیە؛ مێسی لە مۆندیال بەشداری دەکات؟ سەرەڕای ئەوەی گۆڵکاری پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئەمریکای باشوور بوو، لیۆنێل مێسی تەمەن 38 ساڵ تاوەکوو ئێستا بەفەرمی بڕیاری نەداوە.
لیۆنێل سکالۆنیی راهێنەری هەڵبژاردەکە جەخت دەکاتەوە کە هەموو شتێک لە دەستی مێسیدایە و نابێت هیچ پەستانێکی بخرێتە سەر.
پێدەچێت مێسی کە ئێستا لەگەڵ ئینتەر مەیامی لە ئەمریکا ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات، دوودڵ بێت. چونکە باش دەزانێت بەهۆی هەڵکشانی تەمەن و پێکانە ماسولکەییەکانەوە خێرایی جاران و توانای جەستەیی پێشووی نەماوە.
یاریزانێک کە لە مۆندیالی 2022 لە قەتەر گەورەترین خەونی بەدەستهێنا و رەنگە نەیەوێت بە بەشدارییەکی لاواز لە مۆندیالی 2026ـدا، ئەو وێنە پاڵەوانانەیە لەکەدار بکات کە لە مێژوودا نەخشاندوویەتی.



