ئه‌مریکاگرنگترینمۆندیالی 2026

کارلۆ ئانچێلۆتی دەرگا بە رووی گەڕانەوەی نێیمار بۆ هەڵبژاردەی بەڕازیل دەکاتەوە

"لە داهاتوودا کاسێمێرۆ دەبێتە راهێنەرێکی گەورە"

Yariga App

یاریگا –

کارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری هەڵبژاردەی بەرازیل، لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ گۆڤاری فرانس فۆتبۆڵ، پێش مۆندیالی 2026 پەردە لەسەر کۆمەڵێک بابەتی پەیوەست بە بەڕازیل و پلانەکانی لادەدات.

ئانچێلۆتی کە وەکوو یەکەم راهێنەری بیانی لە مێژووی سامبادا دەناسرێت، رایدەگەیەنێت لە بەرازیل هەست بە گەنجبوونەوە دەکات.

پیاوە ئیتاڵییەکە گۆڕانکارییەکی گەورەی بەسەرداهاتووە، لە تەمەنی 66 ساڵیدا، جەنجاڵی رۆژانەی یانەکانی ئەوروپای گۆڕیوە بۆ کەشێکی پڕ لە جۆش و خڕۆش لەگەڵ هەڵبژاردەی بەڕازیل. لەگەڵ نزیکبوونەوەی جامی جیهانی 2026، ئانچێلۆتی تەنیا سەرنجی لەسەر یەک ئامانجە؛ گەڕاندنەوەی گەورەترین خەڵاتی تۆپی پێ بۆ کیشوەری ئەمریکای باشوور.

نێیمار و مەرجی گەڕانەوەی

نێیمار مێژووی تۆپی پێی بەرازیلە. ئەو ئێستا لە سانتۆس گۆڵ تۆمار دەکات و بەرەوپێشدەچێت، بەڵام من یاریزانێک دەبەم کە لە %100 لە رووی جەستەییەوە ئامادەبێت، خەریکە لە پێکانەکەی چاکببێتەوە و ئەگەر بیسەلمێنێت لە رووی جەستەییەوە تەواو ئامادەیە، ئەوا بانگێشت دەکرێت.

کاسێمێرۆ؛ راهێنەری داهاتوو

ئەو لە شوێنێکی هەستیار یاریی دەکات کە پێویستی بە بیرکردنەوە و ستراتیژی هەیە، پێم وایە دەبێتە راهێنەرێکی گەورە.


داهاتوو و نوێکردنەوەی گرێبەست

سەبارەت بە داهاتووی، ئانچێلۆتی ئاماژەی بەوە کرد کە ئەگەری زۆرە گرێبەستەکەی تاوەکوو 2030 نوێ بکاتەوە و گوتی؛

پێش مۆندیال گرێبەستەکەم نوێ بکەمەوە بۆ هەڵبژاردەکەم هەرزانتر دەکەوێت، چونکە دوای مۆندیال نرخەکەم گران دەبێت!

تەمەن تەنها ژمارەیە؛ دەرگا بۆ تیاگۆ سیلڤا واڵایە

یەکێک لە سوپرایزە گەورەکانی ئانچێلۆتی، هەڵوێستی بوو بەرامبەر یاریزانە دێرینەکان. مستەر دەڵێت؛

من سەیری پاسپۆرت ناکەم، ئەگەر یاریزانێک شایستە بێت بانگی دەکەم، تەنانەت ئەگەر تەمەنی 41 ساڵیش بێت، وەکوو تیاگۆ سیلڤا.

بابەتی زیاتر

Back to top button