ئیسپانیاگرنگترین

ڤار دەستوەردان ناکات؛ ناوبژیوانێکی نێودەوڵەتی شیکاریی بۆ حاڵەتەکەی ئێمباپێ دەکات

بەرکەوتن هەیە و لێدانی سزایە

Yariga App

یاریگا –

ئیتوراڵدێ گۆنزالێس، ناوبژیوانی نێودەوڵەتی لە رۆژنامەی ئاس و رادیۆی کادینا سێر، پێداچوونەوە و شیکردنەوە بۆ ساتە پڕ لە مشتومڕ و گوماناوییەکەی یاریی ریال مەدرید و جیرۆنا دەکات.

ساتێکی پڕ لە مشتومڕ لە خولەکی 87ـی یاریی نێوان ریال مەدرید و جیرۆنا لە بێرنابیۆ روویدا. کەوتنی کیلیان ئێمباپێ دوای بەرکەوتنی لەگەڵ رێیس لە ناوچەی سزا دەکرا وەکوو لێدانی سزا هەژمار بکرایە، بەڵام ناوبژیوان ئەلبێرۆلا رۆخاس بەو شێوەیە نەیبینی. هەروەها ڤاریش دەستوەردانی نەکرد.

ئیتوراڵدێ گۆنزالێس لە شیکردنەوەکەیدا ئاماژەی بەوە کرد کە ئەگەر ناوبژیوان لە کاتی یارییەکەدا پێناڵتی هەژماری بکردبایە، بەرکەوتن هەبوو، بەڵام ڤار هەرگیز لەم جۆرە حاڵەتانەدا دەستوەردان ناکات.

ناوبژیوانە نێودەولەتییەکە بە وردی باسی یارییەکەی کرد و روونیکردەوە کە چۆن تیمی ناوبژیوانی مامەڵەیان لەگەڵ دۆخەکەدا کردووە، دەڵێت:

ئەمە جوڵەیەکە لە ناوچەی سزا کە تێیدا ئێمباپێ بەرەو ناوەوە بڕێن ئەنجام دەدات، بەرگریکارەکەش لە کاتی هەوڵدان بۆ شوێنکەوتنی، بە قۆڵی لە دەموچاوی دەدات. بە لای منەوە ئەوە لێدانی سزایە، بەڵام ئەو رێنماییانەی بە ڤار دراون ئەوەیە کە لەم جۆرە بارودۆخانەدا دەستوەردان نەکەن

.

بابەتی زیاتر

Back to top button