زاخۆعێراقکوردستان

ئەیوب ئۆدیشۆ: هەندێ جار تووڕەبوونی یاریزانێک وادەکات تیپێک باجەکەی بدات

زاخۆ لە یاریگای خۆی یەکسان بوو

Yariga App

یاریگا –

زاخۆ لە یاریگای خۆی بەرامبەر زەوڕا یەکسان بوو، راهێنەری زاخۆش دەڵێت هەڵەی یاریزانێک وایکرد تەواوی تیپەکە باجەکەی بدات.

دوای یەکسان بوونیان لە یاریی لووتکەی گەڕی 27ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق بەرامبەر زەوڕا، راهێنەری زاخۆ دەڵێت جارێکی دیکە بووینە قوربانی هەڵەی یاریزانێک، دوای پێشکەوتنی زاخۆ بە گۆڵێک، ئەحمەد ئیبراهیم بەرگریکاری زاخۆ لە خولەکی 36 کارتی سووری وەرگرت.

زەوڕا سوودی لە کەمی ژمارەی یاریزانانی زاخۆ وەرگرت و لە خولەکی 80 گۆڵی یەکسان بوونی تۆمارکرد، جگە لەوەش زەوڕا لە خولەکی 77 لێدانی سزای لەدەستدا بوو.

ئەیوب ئۆدیشۆ، راهێنەری زاخۆ دوای کۆتایی هاتنی یارییەکە دەربارەی یەکسان بوونەکەیان رایگەیاند:

تیپەکەم لە ئاستێکی باشدابوون، بەڵام  کارتە سوورەکە کاریگەری لەسەر ئاستی یاریزانەکەمان دروستکرد، هەندێ کات تووڕەبوونی یاریزان یاخود بەرزبوونەوەی ورەی یاریزان زیاد لە پێویست وادەکات تیپێک بە تەواوی باجەکەی بدات، چونکە ئەمانە وادەکات تووشی هەڵە بیت ئەگەر دۆخی خۆت کۆنتڕۆڵ نەکەیت، لە گێمی دووەم بەرگرییەکی باشمان کرد بەڵام زەوڕا باشتر یارییکرد و گۆڵی یەکسان بوونمان لێ تۆمار کرایەوە.

بەم یەکسان بوونە زاخۆ بە 44 خاڵ لە ریزبەندی هەشتەم مایەوە، لە یارییەکی دیکەی بەهێزدا گەڕی داهاتوو میوانداری تەڵەبە دەکات، زەوڕاش 48 خاڵی هەیە و لە ریزبەندی پێنجەمی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button