ئه‌ڵمانیائیسپانیاچامپیۆنزلیگراپۆرتی تایبەتگرنگترین

بە ژمارە و ئامار؛ بۆچی بایرن میونشن ترسناکترین تیپی ئەوروپایە؟

مۆتەکەکەی ئەوروپا بەرەو بێرنابیۆ دێت

Yariga App

یاریگا –

 یانەی ترسناک هەن، بایرن میونشنیش هەیە. ئەمە ئەو راستییەیە کە ریال مەدرید لە قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگدا رووبەڕووی دەبێتەوە. تیمەکەی ڤینسێنت کۆمپانی بە پشت بەستن بە یەک یاریزان جیاناکرێتەوە، بەڵکوو بە سیستمێک کە جیاواز لە تیمێکی دیکەی ئەوروپا توانای گۆڕینی هەلەکانی هەیە بۆ گۆڵ. ئامارەکان بێ هیچ گومانێک پشتڕاستی دەکەنەوە؛ بایرن بەرهەمدارترین و کاراترین تیمی کیشوەرەکەیە لەم وەرزەدا.

پێشەنگی پێنج خولە گەورەکەی ئەوروپا

ژمارەکان بە روونی قسە دەکەن. لەم وەرزەدا، بایرن لە چوار ئاماری سەرەکیی هێرشبردندا پێشەنگی پێنج خولە گەورەکەی ئەوروپای گرتووە؛

  • یەکەمە لە کارایی شووتکردن؛ تەنیا پێویستی بە 5.3 شووتە بۆ هەر گۆڵێک.

  • یەکەمە لە گۆڵی چاوەڕوانکراو (xG)؛ 85 گۆڵ.

  • یەکەمە لە جیاوازیی گۆڵ؛ لە نێوان گۆڵی کراو و گۆڵی چاوەڕوانکراودا (+12).

  • یەکەمە لە رێژەی سەرکەوتن؛ ئەوەی تیمێک لە هەموو ئەم ئامارانەدا پێشەنگ بێت، هێزی تاکەکەسی هێرشبەرەکانی دەردەخات، هەروەها پێشانی دەدات کە تیمێکی زۆر ماندوونەناسە. تەنانەت لە تۆپە جێگیرەکانیشدا مەترسیدارن و لە چامپیۆنزلیگیشدا، ئامارەکانی یانەکە لەسەرووی تێکڕای ئاساییەوەیە و پێش ریال مەدرید و لیڤەرپوول دەکەوێت.

    سێقۆڵییەک کە تابلۆی ئەنجامەکان دەشکێنێت

    سێ ناو نیوەی هێرشەکانی بایرن میونشن پێکدەهێنن؛ هاری کەین، مایکل ئۆلیس و لویس دیاز. ئەم سێ یاریزانە 263 شووتیان لە کۆی 518 شووتی تیمەکە لە بۆندسلیگا کردووە دەکاتە لە %50ـی رێژەی هێرشبردن. دەرەنجامەکەشی راستەوخۆیە؛ 57 گۆڵیان کردووە، کە دەکاتە لە %60ـی کۆی گۆڵەکانی تیمەکە. ئەمە سێقۆڵییەکە کە یەکتر تەواو دەکەن.

    • هاری کەین؛ پاش گەڕانەوەی لە پێکان، بە 31 گۆڵەوە پێشەنگە. پێویستی بە رووبەرێکی زۆر نییە بۆ گۆڵکردن، تەنیا پێویستی بە دۆزینەوەی شوێنی خۆیەتی لە ناوچەی سزادا.

    • مایکل ئۆلیس؛ پەیوەندیی نێوان ئۆلیس و کەین باشترینە لە ئەوروپا. ئۆلیس 22 جار هاوکاریی کەینی کردووە بۆ گۆڵکردن بۆ نموونە گولەر تەنیا 16 جار هاوکاری ئێمباپێی کردووە. سەرەڕای ئەوەش، ئۆلیس خۆی 11 گۆڵی کردووە.

    • لویس دیاز ؛ دیاز 15 گۆڵی هەیە، بەڵام شتە سەرنجڕاکێشەکە ئەوەیە کە ئەم یاریزانە لە دەرەوەی یاریگای خۆیان زیاتر شووت دەکات (44 شووت) بەراورد بە یاریگای ئالیانز ئارێنا (27 شووت). ئەمەش وا دەکات بۆ یارییەکەی بێرنابیۆ کە رووبەری زیاتری بۆ دەڕەخسێت، ببێتە گەورەترین هەڕەشە.

      کێشەیەکی سێ سەر بۆ مەدرید

      دوو باڵەکەی بایرن، ئۆلیس و دیاز وەکوو دوو خەنجەری تیژ وان و راگرتنیان زۆر قورسە. لە چامپیۆنزلیگدا لە رووی بڕینی یاریزانانی بەرامبەرەوە، ئۆلیس بە رێژەی لە %61 لە پلەی یەکەمدایە و دیاز بە رێژەی لە %58 لە پلەی سێیەمدایە، هاری کەینیش بە رێژەی لە %60 لە پلەی دووەمدایە.

      قورسییەکە تەنیا لە ئاستی تاکەکەسییاندا نییە، بەڵکوو لەو تۆڕەدایە کە پێکیانهێناوە. ئۆلیس گۆڵ بۆ کەین و دیاز دروست دەکات، دیاز دەیبەستێتەوە بە ئۆلیس و کەینەوە،  کەینیش هەل بۆ ئۆلیس دەڕەخسێنێت. ریال مەدرید رووبەڕووی سیستمێک دەبێتەوە کە ئەگەر یاریزانێکی لێ بوەستێنرێت، هێشتا مەکینەکە لە کارکردن ناوەستێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button