چامپیۆنزلیگگرنگترین

ئارتێتا دوورکەوتنەوەی دوو ئەستێرەی بۆ یاریەکەی سپۆرتینگ راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

سبەی کاتژمێر 22:00 بە کاتی هەرێمی کوردستان دوای دوو شکست لە یارییەکانی رابردوویاندا، دەبنە میوانی سپۆرتینگ لە چوارچێوەی یاریی چوونی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ.

ئارسیناڵ لە کێبڕکێ ناوخۆییەکانی ئینگلتەرا کە ئێستا پێشەنگی پرێمەرلیگە، بەڵام لە 22ی مانی رابردوو بەرامبەر مانچێستەر سیتی لە فیناڵی کاراباو دووچاری شکست هات و شەممەی رابردووش لەسەردەستی ساوسهامپتن لە چارەکی کۆتایی جامی یەکێتی ئینگلتەرا کرایەدەرەوە. بەوەش لە ماوەی کەمتر لە دوو هەفتەدا دوو نازناوی لەدەستدا. ئێستا دەیانەوێ بۆ ئاشتکردنەوەی هاندەرانیان لەنێو خاکی پۆرتوگال بە بردنەوە بگەڕێنەوە بۆ ئینگلتەرا.

لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانی پێش یارییەکەی سپۆرتینگ ئامادەنەبوونی دوو لە ئەستێترەکانی راگەیاند و وتی

بوکایۆ ساکا و یوریان تیمبەر هێشتا ئامادەنین. بابینین.

سەبارەت بە ئەگەری چاکبوونەوەیان بۆ یاریی داهاتوویان لە پرێمەرلیگ کە یەکشەممەی هەفتەی داهاتووە لە ئەرکێکی قورسدا بەرامبەر بۆرنمۆس، راهێنەرە ئیسپانییەکە وتی

هیوام هەیە کە بۆ یاریی هەفتەی داهاتوو ئامادەبن ئەگەر هەمووشتێ بەباشی تێپەڕێت.

 

هەر لەو کۆنفرانە رۆژنامەوانیەدا ئارتێتا ئامادەبوونی ئەستێرەکانی وەک دێکلاین رایس، لیاندرۆ ترۆسار و گابریێل ماگالایشی راگەیاند بۆ یارییەکەی سبەی شەو.

بابەتی زیاتر

Back to top button