ئیسپانیاچامپیۆنزلیگراپۆرتی تایبەتگرنگترین

بەر لە یارییەکەی بایرن میونشن؛ ئاربێلوا رووبەڕووی چەند کێشەیەک دەبێتەوە

پێکهاتەی ریال مەدرید بەرامبەر بایرن میونشن چۆن دەبێت؟

Yariga App

یاریگا –

دوای شکستی مایۆرکا، ریال مەدرید کەوتووەتە دۆخێکی هەستیار و بەر لە یارییە چارەنووسسازەکەی بایرن میونشن، گومانەکان سەرهەڵدەدەنەوە.

ئالڤارۆ ئاربێلوا، راهێنەری ریال مەدرید، ئێستا لە بەردەم تاقیکردنەوەیەکی سەختدایە؛ یان دەبێت ببێتە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ، یان وەرزەکەی بەبێ دەستکەوتی گەورە کۆتایی پێدەهێنێت.

رۆژی سێشەممە، کاتژمێر 22:00 بە کاتی هەولێر، ریال مەدرید و بایرن میونشن لە یاریگای بێرنابیۆ رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە؛ رۆژنامەی ئاس لە راپۆرتێکدا کێشەکانی یانەکە و سەرئێشەیەکانی ئاربێلوا لە هەڵبژاردنی پێکهاتەی یارییەکە دەخاتەڕوو.

کێشەی پێکهاتە 
لە کاتی ئامادەنەبوونی کیلیان ئێمباپێ و جود بێلینگهام، پێکهاتەی ریال مەدرید جۆرێک لە سەقامگیری بەخۆیەوە بینی، بەتایبەت بە درەوشانەوەی ئاردا گولەر و براهیم دیاز، بەڵام ئێستا بە گەڕانەوەی ئێمباپێ، شوێنی براهیم دیاز دەکەوێتە مەترسییەوە. گەورەترین سەرئێشە بۆ ئاربێلوا، جود بێلینگهامە؛ ئایا ئەستێرە ئینگلیزییەکە ئامادەیە بۆ ئەوەی لە سەرەتاوە یاری بکات؟ ئەگەر یاری بکات، لە شوێنی کێ؟ ڤاڵڤێردی، تیاگۆ، چوامینی یان گولەر؟ هەر یەکێک لەم چوارە شایستەی ئەوەن لە پێکهاتەی سەرەکیدا بن.

میلیتاو، هاوسن یان رودیگەر؛ کێ بەرگری دەکات؟
ئێدێر میلیتاو دوای 118 رۆژ دابڕان گەڕایەوە و توانی گۆڵی یەکسانبوون بەرامبەر مایۆرکا بکات. هەرچەندە میلیتاو بە ئاستێکی بەرز دەرکەوت، بەڵام ئاربێلوا ترسی هەیە بەرامبەر هێرشبەرە مەترسیدارەکانی بایرن لە سەرەتاوە یاریی پێ بکات. لە لایەکی دیکەوە، هاوسن و رۆدیگەر لەم دواییانەدا بوونەتە دوانەیەکی سەرکەوتوو، ئەمەش بڕیاردانی بۆ ڕاهێنەرەکە قورستر کردووە.

بایرن میونشن؛ دێوەزمە تاقیکەرەوەکە
بایەرن میونشن کە لەم وەرزەدا بە 9 خاڵ پێش بۆڕووسیا دۆرتمۆند کەوتووە و 100 گۆڵی لە بۆندسلیگا کردووە، دەبێتە رکابەرێکی سەخت. یارییەکە کلاسیکۆی ئەوروپایە؛ یارییەک کە مێژوویەکی درێژی هەیە و هەمیشە پێوەری ئاستی راستەقینەی ریال مەدرید بووە. بۆ ئاربێلوا، ئەم یارییە تەنها یارییەک نییە، بەڵکوو بڕیاردانە لەسەر ئەوەی ئەم وەرزە دەبێتە وەرزێکی شکستخواردوو یاخود مێژوو بۆ خۆی دەنووسێتەوە.

هەموو شتێک لەپێناو چامپیۆنزلیگ
بەهۆی ئەوەی لالیگا رۆژ لە دوای رۆژ قورستر دەبێت، ریال مەدرید هەموو هێز و توانای خۆی خستووەتە سەر نازناوی 16یەمین لە چامپیۆنزلیگ. ئاربێلوا پێویستە بڕیاری کۆتایی بدات و پێکهاتەیەکی گونجاو بۆ رووبەڕوونەوەی یانە باڤارییەکە دەستنیشانبکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button