ئیسپانیاگرنگترین

پێرێز ئارامی لەدەستدەدات؛ ریال مەدرید بەدوای راهێنەری نوێدا دەگەڕێت

شکستی مایۆرکا گۆڕ بۆ ئاربێلوا هەڵدەکەنێت و دوایین مۆڵەتی پێدەدرێت

Yariga App

یاریگا –

دۆڕانە چاوەڕواننەکراوەکەی ریال مەدرید بەرامبەر مایۆرکا، ئارامیی فلۆرێنتینۆ پێرێز کۆتایی پێدەهێنێت و پێگەی ئالڤارۆ ئاربێلوای لە راهێنەرایەتی یانەکە بە تەواوی شلۆق دەکات.

شەوی رابردوو، لە یارییەکی گەڕی 30ـی لالیگا، ریال مەدرید بووە میوانی مایۆرکا و 2-1 یارییەکەی پێ دۆڕاند، ئەوەش بە ئەگەرێکی زۆر خەونی لالیگای لەگۆڕنا.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، کارگێڕیی ریال مەدرید زۆر لە ئاربێلوا تووڕەیە و راهێنەرە ئیسپانییەکە تەنیا یەک دەرفەتی لە بەردەستدا ماوە، تاوەکوو مانەوەی خۆی بۆ وەرزی داهاتوو مسۆگەر بکات.

بڕیارە بێماناکان و تووڕەیی کارگێڕی
ریال مەدرید لە گۆڕانکارییەکانی ئالڤارۆ ئاربێلوا و بڕیاری پشوودان بە ڤینیسیۆس جونیۆر لە یارییەکی هەستیاری وەکوو مایۆرکا زۆر تووڕەیە و یانەکە پێی وایە ئەو گۆڕانکارییە سەیر و بێمانایانە بوونەتە هۆی ئەوەی مێرێنگی بە تەواوی لە بردنەوەی نازناوی لالێگا بێهیوا بێت.

دوایین مۆڵەت: چامپیۆنزلیگ یان دەرکردن
پەیامەکە بۆ ئاربێلوا روونە؛ ئەگەر بیەوێت وەرزی داهاتوو لە مەدرید بمێنێتەوە، دەبێت یانەکە بگەیەنێتە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ. ئێستا ریال مەدرید تەنیا یەک کارتی لە دەستدا ماوە، ئەویش جەنگی ئەوروپایە، بەڵام رێگەکە ئاسان نییە؛ دەبێت سەرەتا لە بایرن میونشن بباتەوە و دواتر رووبەڕووی پاریس سان جێرمان ببێتەوە، کە ئەرکێکی نزیک لە ئەستەمە.

جێگرەوەکە دیاریکراوە؟
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە کاتالوونییەکە، لە کاتێکدا ئاربێلوا شەڕ بۆ مانەوە دەکات، ریال مەدرید بۆ دۆزینەوەی جێگرەوەیەکی گونجاو دەستی بە گەڕان کردووە. بەهۆی ئەوەی زیدان دەبێتە راهێنەری فەرەنسا و کلۆپیش نایەوێت ئێستا بگەڕێتەوە کاری راهێنەرایەتی، چاوەکان چوونەتە سەر ماسیمیلیانۆ ئالێگری. راهێنەرە ئیتاڵییەکە بە شارەزای بەڕێوەبردنی ژووری جلگۆڕین و بەدەستهێنانی نازناوەکان ناسراوە و ئەگەر ئاربیلوا پەرجوو نەخوڵقێنێت، ئەوا ئالێگری نزیکترین کەسە بۆ جێگرتنەوەی و بژاردەی دڵخوازی فلۆرێنتینۆ پێرێزە.

بابەتی زیاتر

Back to top button