عێراقکوردستان

جێگری سەرۆکی یانەی هەولێر داوایەک ئاڕاستەی بەرپرسان دەکات

هەولێر گرێبەستی شیرزود تەیمیرۆڤ نوێ دەکاتەوە؟

Yariga App

یاریگا –

جێگری سەرۆکی یانەی هەولێر داوای بە هاناوە چوونی یانەکە دەکات و دەیەوێت گرێبەستی گۆڵکاری ئەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق نوێ بکرێتەوە.

سەفین کانەبی، جێگری سەرۆکی یانەی هەولێر لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک داوای نوێکردنەوەی گرێبەستی شێرزود تەیمیرۆڤ دەکات، بۆ ئەم مەبەستەش داوا لە بەر پرسان دەکات بە زووترین کات بڕی گرێبەست و شایستە داراییەکانی ئەم یاریزانە لە ئەستۆی خۆیان بگرن و شێرزود بۆ وەرزی داهاتووش لەگەڵ هەولێر بەردەوام بێت.

جێگری سەرۆکی یانەی هەولێر زیاتر دەڵێت؛ ئەگەر توانام هەبووایە هەر ئەمشەو گرێبەستی یاریزانەکەم نوێ دەکردەوە، دڵنیاشتان دەکەینەوە کە گرێبەستی یاریزانەکە نوێ دەکرێتەوە، شێرزود یاریزانێکی کاریگەرە و ئەم وەرزە ئاستێکی بەرزی لەگەڵ هەولێر نیشانداوە.

شێرزود تەیمیرۆڤ، هێرشبەری ئۆزبەکستانی ئەم وەرزە توانیویەتی 20 گۆڵ بۆ هەولێر تۆمار بکات، تا ئێستا گۆڵکاری خولی ئەستێرەکانی عێڕاقە بە جیاوازی شەش گۆڵ لەگەڵ کینگسلی فێدێلێس کوکو یاریزانی نایجیری غەڕاف کە 14 گۆڵی تۆمار کردوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button