ئیسپانیائینگلتەراگرنگترین

گەشتە بێماناکەی لەندەن؛ ریال مەدرید لە یاریپێنەکردنی بێلینگهام نیگەرانە

رۆژنامەی مارکای نزیک لە مێرێنگی تەقییەوە؛ بێلینگهامیان بۆ پیاسە بردبوو!

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید لە شێوازی مامەڵەکردنی تۆماس تۆخێل، راهێنەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لەگەڵ جود بێلینگهام زۆر نیگەرانە.

رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، ریال مەدرید لە بڕیاری بەشداریپێنەکردنی بێلێنگهام تێناگات و زۆر نیگەرانە و بەرپرسانی یانەکە دەپرسن؛ لە کاتێکدا تازە لە پێکان گەڕابوویەوە، بۆچی بانگێشتکرا بەڵام یاریی پێنەکرا؟

رۆژنامەکە ئەوەشی خستووەڕوو، لە کاتێکدا یانەکە خۆی بۆ یارییە چارەنووسسازەکەی هەفتەی داهاتوو بەرامبەر بایرن میونشن لە چامپیۆنزلیگ ئامادە دەکات، ئاربێلوا چاوەڕێبوو بێلێنگهام لەگەڵ هەڵبژاردەکەی چەند خولەکێک یاری بکات تاوەکوو بگەڕێتەوە نێو کەشی یاریکردن.

پاساوەکەی تۆخێل و بێزاریی ریال مەدرید

تۆماس تۆخێل لە لێدوانێکدا بۆ رادیۆی ‘BBC 5 Live’ رایگەیاند بێلێنگهام تازە لە پێکان گەڕاوەتەوە و نەیانویستووە بیخەنە مەترسییەوە.

پێمان وابوو یاریپێکردنی سەرکێشییەکی گەورەیە، راستە ئەو لە مەشقەکاندا نایاب بوو، بەڵام نامانەوێت لەم قۆناخە هەستیارەی وەرزدا دووبارە تووشی پێکان بێت.

کێشە بۆ ئاربێلوا

ئێستا ئاربێلوا لە بەردەم بڕیارێکی سەختدایە؛ بێلینگهامێک کە ماوەیەکی زۆرە یاریی نەکردووە، لە پێکهاتەی سەرەکیدا بەرامبەر زەبەلاحەکەی بایرن میونشن؟ بەرپرسانی قەڵای سپی پێیان وایە بڕیارەکەی توخێل نەک هەر یارمەتیدەر نەبووە، بەڵکوو کێشەی بۆ ئامادەسازییەکانی یانەکەش دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button