زۆرترین رێژەی گۆڵ لە گەڕی 14ـی خولی پلە یەکی کوردستان تۆمار کرا
ئامار و داتای گەڕی 14ـی خولی پلە یەکی کوردستان

یاریگا –
لە گەڕی 14ـی خولی پلە یەکی کوردستان زۆرترین گۆڵ تۆمار کراوە و هەر لەم گەڕەشدا زۆرترین رێژەی کارتی رەنگا و رەنگ لەلایەن ناوبژیوانانەوە بەرزکراوەتەوە.
لە کۆی هەشت یاریی گەڕی رابردووی خولی پلە یەکی کوردستان 31 گۆڵ تۆمار کراوە، 13 گۆڵ لە گێمی یەکەم و 18 گۆڵیش لە گێمی دووەم تۆمار کراوە، زۆرترین رێژەی تۆمارکردنی گۆڵە لە تەواوی گەڕەکانی ئەم وەرزەی خولی پلە یەکی کوردستان، زۆرترین گۆڵیش دهۆک تۆماریکرد کە توانی 5 _ 3 لە یانەی شۆڕجە بباتەوە.
هەر لە گەڕی 14ـی خولی پلە یەکی کوردستان زۆرترین رێژەی کارتی رەنگا و ڕەنگ لەلایەن ناوبژیوانانەوە بەرزکراوەتەوە، 43 کارتی زەرد و حەفت کارتی سوور بەرزکراوەتەوە، ئەمەش زۆرترین رێژەی بەکارهێنانی کارتی رەنگاو ڕەنگە لە تەواوی گەڕەکانی رابردووی خولەکە، هەردوو یانەی دهۆک و هەولێر تاکە یانەبوون لە گەڕی رابردوو هیچ کارتێکیان وەرنەگرتووە و یاریی خاوێنیان کردووە.



