ئه‌مریکاگرنگترینمۆندیالی 2026

تەنیا بۆ چێژوەرگرتن وەرە؛ سکالۆنی داوا لە مێسی دەکات بەشداریی مۆندیال بکات

"مێسی ناچار نییە مۆندیال بباتەوە تاوەکوو بیسەلمێنێت باشترینە"

Yariga App

یاریگا –

لیۆنێل سکالۆنی، راهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین پەیامێکی جیاواز ئاڕاستەی ئەستێرەی یەکەمی هەڵبژاردەکەی دەکات و دووپاتی دەکاتەوە کاتی ئەوە هاتووە مێسی بێ فشار یاری بکات.

سکالۆنی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا پێش یارییە دۆستانەکەیان بەرامبەر زامبیا، تیشک دەخاتە سەر داهاتووی لیۆنێل مێسی و بەشدارییکردنی لە مۆندیالی 2026.

سکالۆنی لە لێدوانەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد کە هەمووان دەزانن مۆندیالی داهاتوو لە رووی تەمەنەوە کۆتا وێستگەی مێسی دەبێت، بەڵام دەڵێت…

گرنگ ئەوەیە مێسی بێت و چێژ لە بوونی لە مۆندیالدا وەربگرێت، هەرچەندە دەگوترێت ئەمە کۆتا مۆندیالی ئەوە، بەڵام ناوێرم ئەو وشەیە (کۆتایی) بەکاربهێنم، چونکە مێسی هەمیشە دەتوانێت سەرساممان بکات.

راهێنەرەکەی ئەرجەنتین کە خاوەنی نازناوی مۆندیالی 2022ـە، پێی وایە مێسی ئێستا لە قۆناخێکدایە کە پێویست ناکات هیچ شتێک بسەلمێنێت.

مێسی ناچار نییە مۆندیال بباتەوە تاوەکوو بیسەلمێنێت باشترینە، ئێستا کە نازناوەکەی بردووەتەوە، زیاتر جەخت دەکەمەوە، تەنیا با بێت و چێژ وەربگرێت، مافی ئەوەی هەیە خۆی بڕیار بدات و بەبێ فشاری بردنەوە یاری بکات، چونکە ئەو ئەرکەی پێشتر جێبەجێ کردووە.

سکالۆنی جەختی لەوە کردەوە کە تەنیا گەلی ئەرجەنتین نییە کە چاوەڕێی مێسی دەکەن، بەڵکوو هەموو جیهان ئارەزوو دەکەن جارێکی دیکە مێسی لە گەورەترین چوارچێوەی وەرزشیدا ببیننەوە.

ئەم لێدوانانەی سکالۆنی لە کاتێکدایە کە هێشتا بە فەرمی مێسی بڕیاری کۆتایی خۆی بۆ یاریکردن لە مۆندیالی 2026 رانەگەیاندووە، بەڵام قسەکانی راهێنەرەکە ئاماژەیەکی روونن بۆ ئەوەی کە هەموو ئاسانکارییەک و کەشێکی گونجاو بۆ ئەستێرەکەی پێشووی بارسێلۆنا فەراهەم کراوە تاوەکوو بۆ کۆتا جار مێژوو بنووسێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button