ئیسپانیائینگلتەرادەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

رەتکردنەوەی قورسە؛ کوکورێیا دەرگا بە رووی بارسێلۆنادا دەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

لە کۆنگرەی پێش یارییە دۆستانەکەی بەرامبەر میسڕ، مارک کوکورێیا پەیامێکی ناڕاستەوخۆ بۆ بارسێلۆنا دەنێرێت.

مارک کوکورێیا کە لە ئەکادیمیای بارسێلۆنا پێگەیشتووە و دوای چەندین جار بەڕێکردن و گەڕاندنەوەی لەلایەن یانە کاتالوونییەکە، بەڵام بەهۆی ناسنامەکەی و بوونی زۆرینەی خێزانەکەی لەو شارە، هێشتا ئارەزووی یاریکردن و گەڕانەوەی بۆ یانەکە لەدەست نەداوە.

سەرەڕای بوونی چەندین دەنگۆ لە رابردوودا سەبارەت بە گرنگیپێدانی بارسێلۆنا بە بەرگریکارە ئیسپانییەکە، بەڵام هیچ کامێک لە دەنگۆکان پشتڕاست نەکرانەوە و دۆخی دارایی بارسێلۆناش بە هیچ شێوەیەک یارمەتیدەر نەبووە، رۆژێک لە رۆژان هەوڵ بۆ گواستنەوەی بدەن.

لە نوێترین پێشهاتدا کوکورێیا لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی لەگەڵ هەڵبژاردەکەی جارێکی دیکە بابەتی پەیوەندیکردنی بە بارسێلۆنا دەوروژێنێت. لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسێک کە لێی دەپرسێت بەلای تۆوە چ مانایەکی هەیە لە شاری بارسێلۆنا یاریی بکەیت؟ بەرگریکارەکە لە وەڵامدا دەڵێت:

زۆر دڵخۆشم، ئەمە دەرفەتێکە تاوەکوو بێمە ئێرە. زۆرێک لە خێزانەکەم دەتوانن بێن و پێم وایە کەشێکی زۆر جوان دەبێت.

سەبارەت بە ئەگەری گەڕانەوەی بۆ ئیسپانیا

لە کۆتاییدا ئیسپانیا هەمیشە ئیسپانیایە، ئەو شوێنەیە کە تێیدا گەورە بووم و هەمیشە بیر لە گەڕانەوە دەکەمەوە، بەڵام ئێستا ئەوە بۆ چەند ساڵێکی دیکە جێدەهێڵم. لێرە لە چێڵسی دڵخۆشم و ئەزموونێکی ژیانی زۆر باشە.

ئەی ئەگەر لە بارسێلۆناوە پەیوەندیت پێوە بکرێت؟

ئاشکرایە ئەگەر ئەم دۆخە رووبدات، رەتکردنەوەی قورسە، بەڵام دەبێت بیری لێبکەمەوە. لە کۆتاییدا تەنیا من نیم، بەڵام ئێستا بیر لەوە ناکەمەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button