
یاریگا –
دوایین پەرەسەندن نیگەرانیەکانی ریال مەدریدی رەواندەوە لەبارەی دۆخی ڤینیسیۆس جونیۆر.
ئەستێرە بەڕازیلیەکە لە یاریی رابردووی هەڵبژاردەکەی بەرامبەر فەڕەنسا کە دۆستانەی ئامادەکاریی بوو بۆ مۆندیالی ئەم ساڵ، ئاستێکی ئەوتۆی پێشکەش نەکرد. لەگەڵ ئەوەشدا دواتر بینرا بە شەلینەوە لە یاریگا دەچووەدەرەوە. هەروەها لە راهێنانە بەکۆمەڵەکانیش بۆ یاریی داهاتوویان ئامادە نەبوو. ئەوەش ترسی لای ریال مەدرید و گومانی لای کارلۆ ئانچێلۆتی دروستکرد کە بۆ یاریی داهاتوویان بەرامبەر کرواتیا ئامادە بێت.
نوێترین ڤیدیۆ لە شوێنی راهێنانەکانی سامبا، ڤینیسیۆس گەڕاوەتەوە بۆ بەشداریکردن و خۆی بۆ یارییەی چوارشەممەی ئەم هەفتەیە ئامادەدەکات.
🚨🇧🇷 Vini Jr, back in training and available for Brazil vs Croatia.@cahemota @geglobo 🎥🫱🏻🫲🏽 pic.twitter.com/c8HomCCZB6
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) March 29, 2026



