ئینگلتەراگرنگترین

فەرمی؛ یانەیەكی پرێمەرلیگ راهێنەرەكەی دوورخستەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی ئیگۆر تودۆری كرواتی لە پۆستی راهێنەرایەتیكردنی یانەكەی دوورخستەوە.

هەژماری فەرمی تۆتنهام لە پلاتفۆرمی ئێكس دوورخستەوەی ئیگۆر تودۆر لە پۆستی راهێنەرایەتیكردنی یانەكەی راگەیاند.

لە بەیاننامەكەی تۆتنهامدا هاتووە:

دەتوانین ئەوە پشتڕاستبکەینەوە کە بە رەزامەندی هەردوولا رێککەوتن کراوە لەسەر ئەوەی ئیگۆر تودۆر وەکوو راهێنەری سەرەکی، یانەكە بەجێبهێڵێت و ئەم بڕیارە دەستبەجێ دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

هەروەها تۆمیسلاڤ رۆگیچ  و ریکاردۆ راگناچی لە پۆستەکانی خۆیان وەکوو راهێنەری گۆڵپارێز و راهێنەری جەستەیی، دەستیان لەکار کێشایەوە.

سوپاسی هەریەکە لە ئیگۆر، تۆمیسلاڤ و ریکاردۆ دەکەین بۆ هەوڵەکانیان لە ماوەی شەش هەفتەی رابردوودا کە بێوچان کاریان کردووە. 

تۆتنهام لە ناوچەی دابەزینی پرێمەرلیگ نزیكە و بە كۆكردنەوەی 30 خاڵ لە ریزبەندی 17 دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button