ئیسپانیاگرنگترین

خوان لاپۆرتا هێرشی توند دەکاتە سەر ریال مەدرید و باسی رۆیشتنی مێسی دەکات

"لە دۆسیەی مێسی بڕیارێکم دا و لەسەر هەق بووم"

Yariga App

یاریگا –

خوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی ‘ئێل پایس‘ باس لە دۆخی یانەکە، رۆیشتنی لیۆنێل مێسی، کێشەی ناوبژیوانان، کشانەوە لە سوپەرلیگ و دۆسیەی نێگرێرا دەکات.

بابەتی رۆیشتنی مێسی

پێویست بوو بڕیارێک بدەم و پێم وایە لەسەر هەق بووم، ئەنجامەکان گەواهی ئەو راستییەم بۆ دەدەن. ئێمە توانیمان باری دارایی یانەکە راستبکەینەوە و تیپێکی کێبڕکێکار دروستبکەین. کاتی نوێکردنەوەی نەوەی یاریزانان بوو، لیۆ لە کۆتاییەکانی کاروانی وەرزشییدا بوو و دەبوو تیپێکی نوێ دروستبکەین. حەزم دەکرد تیپە نوێیەکە بە هاوکاریی لیۆ دروست بکەین و هەوڵماندا بەڵام سەرکەوتوو نەبووین.

پەیوەندی داهاتوو لەگەڵ مێسی

پەیوەندی داهاتوومان بەو شێوەیە دەبێت کە لیۆ و بارسا دەیانەوێت، لە کاتێکی دیاریکراودا جارێکی دیکە بەرژەوەندییەکانمان یەکدەگرنەوە.

ناوبژیوانان و ریال مەدرید

هەمیشە پێم وابووە دەبێت زۆر لە رکابەرەکانمان باشتر بین، چونکە ناوبژیوانان هاوکاریمان ناکەن، هەمووکات یارمەتی ریال مەدرید دەدرێت و ئەوان گرێی دەروونیان بەرامبەر بارسێلۆنا هەیە.

کشانەوە لە پرۆژەی سوپەرلیگ

بڕیارماندا لە سوپەرلیگ بکشێینەوە چونکە ئامانجەکانی پرۆژەکە نەدەهاتنەدی. ئێمە پێشتریش ئەوەمان پێ راگەیاندبوون. جگە لەوەش، یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپاش، هەنگاوی باش بۆ باشترکردنی سەقامگیریی تۆپی پێ لە ئەوروپا دەنێت.

دۆسیەی نێگرێرا و فلۆرێنتینۆ پێرێز

هەرکاتێک دۆسییەکە نزیک دەبێتەوە دابخرێت، بەڵگەی ناڕوون و بێبنەما دەهێننەوە، دادوەریش بۆ ئەوەی پێشانیبدات کە پرۆسەکەی بە باشی بەڕێوەبردووە، ناچار دەبێت شەش مانگی دیکە لێکۆڵینەوەکان درێژبکاتەوە. دەیانەوێت درۆیەک هەڵببەستن کە گوایە ناوبژیوانان لە بەرژەوەندیی بارسا کار دەکەن نەوەک مەدرید، ئامانجیشیان لەکەدارکردنی سەردەمە زێڕینەکەی مێژووی یانەکەیە، کە لە ریکاردەوە دەستیپێکرد و لەسەر دەستی گواردیۆلا بەردەوام بوو. سەبارەت بە فلۆرێنتینۆ پێرێزیش، لەوکاتەوەی ریال مەدرید خۆی خستە نێو دۆسییەکەوە، پەیوەندییەکانمان بە تەواوی تێکچوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button