ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

نیوکاسڵ گۆڵپارێزێکی مانچێستەر سیتی کردووەتە ئامانج

Yariga App

یاریگا –

نیوکاسڵ یونایتد هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی جەیمس ترافۆرد، گۆڵپارێزی ئینگلیزی دەستپێدەکاتەوە.

ماڵپەڕی فووتبۆڵ ئینسایدەر بڵاویکردووەتەوە، نیوکاسڵ یونایتد دەیەوێت لە هاوینی داهاتوو گرێبەست لەگەڵ جەیمس ترافۆرد، گۆڵپارێزی مانچێستەر سیتی واژۆ بکات.

ترافۆرد هاوینی رابردوو بە 31 ملیۆن یۆرۆ بێرنلی جێهێشت و پەیوەندی بە سیتیزنس کرد، ئەوکات نیوکاسڵ هەوڵێکی زۆری بۆ گواستنەوەی دا، بەڵام گۆڵپارێزە 23 ساڵانییەکە بڕیاریدا پەیوەندی بە مانچێستەر سیتی بکات.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، ترافۆرد بیر لە جێهێشتنی مان سیتی دەکاتەوە چونکە بەهۆی جیانلویجی دۆناروما دەرفەتی یاریکردنی زۆر نییە و لەم وەرزە بەشداریی تەنیا 13 یاریی یانەکەی کردووە و بەکۆی گشتی تەنیا 1,170′ خولەک یاریی کردووەە، 10 گۆڵی لێکراوە و 6 کلین شیتی کردووە.

ماگپایز بڕیاریداوە هاوینی داهاتوو لەنێوان نیک پۆپ و ئارۆن رامسدەیڵ دەستبەرداری یەکێکیان ببێت، بەڵام تاوەکوو ئێستا بڕیاری نەداوە کامیان لە تیمەکەی دەهێڵێتەوە.

جەیمس ترافۆرد، هەینی رابردوو بەرامبەر ئوروگوای یەکەم یاریی بە درێسی ئینگلتەرا کرد و چانسێکی زۆری لەپێشە بانگهێشتی جامی جیهانی 2026 بکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button