ئیسپانیاگرنگترین

چاوەڕێی دەکات؛ رۆدری پەیامێک بۆ کارڤاخال دەنێرێت

Yariga App

یاریگا –

کاپتنی هەڵبژاردەی ئیسپانیا دڵنیایە کە بەرگریکارەکەی ریال مەدرید دەگەڕێتەوە پێکهاتەی هەڵبژاردەی نیشتیمانی.

رۆدری چاوەڕێی کارڤاخال دەکات، لە کاپتنێکەوە بۆ کاپتنێکی دیکە، پەیامی ناوەڕاستکارەکەی مانچێستەر سیتی بۆ هاوڕێکەی لەبەردەم میدیاکان روون و راستەوخۆ بوو، رۆدری سەبارەت بە کارڤاخال گوتی:

کارڤاخال دڕندەیە، دڵنیام دەگەڕێتەوە، ئەو خۆی دەزانێت چەندێک پێزانین بۆی هەیە، تیمی هەڵبژاردەی نیشتیمانی بیری لێدەکاتەوە و پاڵپشتی چاکبوونەوەی دەکات، پێویستمان پێیەتی.

رۆدری دوای چەندین مانگ دوورکەوتنەوە بەهۆی پێکانەوە بەرامبەر سڕبیا بەشێوەی سەرەکی یاریی کرد و خۆشحاڵی خۆی بە گەڕانەوەی بۆ پێکهاتەی سەرەکی دەربڕی. ناوەڕاستکارە ئیسپانییەکە ئاماژەی بەوەشکرد کە هەست بە باشتربوون دەکات، هێشتا دوو مانگ ماوە بۆ جامی جیهانیی و بەردەوامە لە گەشەکردن.

کاپتنەکەی ئیسپانی سەباەت بە یاریکردن لەپاڵ مارتن زوبیمێندیش قسەی کرد و گوتی:

هەمەجۆریی تاکتیکیی جامی جیهانی ناچارت دەکات سیستم بگۆڕیت. یاریکردن لەگەڵ زوبیمێندی بە واتای بەکارهێنانی دوو ناوەڕاستکاری ژمارە 6، منیش ئارەزووی هەبوونی بژاردەی زیاتر دەکەم. هەندێک لە یارییەکان پێویستی بە کۆنتڕۆڵی زیاترە، ئەوانی دیکە پێویستیان بە هێرشبەریی زیاترە.

بابەتی زیاتر

Back to top button