ئیسپانیاگرنگترین

پێشتهاتی نوێ؛ پلانی ریال مەدرید بۆ داهاتووی ئاندری لونین ئاشکرا دەبێت

سەرەڕای نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی، بەردەوام ئۆفەر بۆ گواستنەوەی پێشکەشی ریال مەدرید کراوە

Yariga App

یاریگا –

دوای هەشت ساڵ لە پۆشینی درێسی سپی و چەندین خواستن بۆ یانەکانی دیکە، چیرۆکی ئاندری لونین و ریال مەدرید هێشتا پڕە لە نادیاری و ئەگەری رۆیشتنی کراوەیە.

رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، داهاتووی لونین لەگەڵ ریال مەدرید روون نییە و سەرەڕای ئەوەی  بەم دواییانە گرێبەستەکەی تاوەکوو ساڵی 2030 نوێکردەوە، بەڵام هەرگیز دەرگای رۆیشتنی بە تەواوەتی دانەخراوە.

مانەوە لە سێبەری زەبەلاحێکدا

لونین، تەمەن 27 ساڵ، هەمیشە لە مەدرید رۆڵی ‘یەدەک’ـی بینیوە و لەدوای تیبۆ کۆرتوا بووە. لە هاوینی رابردوودا، کاتێک دوای وەرزێکی نایاب بەهۆی پێکانی کۆرتواوە درەوشایەوە، چاوەڕوان دەکرا ببێتە گۆڵپارێزی سەرەکی، بەڵام دانیشتنی لەسەر کورسی یەدەک لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر دۆرتمۆند، گومانەکانی لای گۆڵپارێزە ئۆکرانییەکە زیاتر کرد. یانەکانی پرێمەرلیگ، وەکوو ئارسیناڵ و چێڵشی هەوڵی گواستنەوەیان دا، بەڵام نەگەیشتنە رێککەوتن، بەشێکی بۆ ئاسوودەیی خێزانەکەی لە مەدرید و متمانەی یانەکە پێی، دەگەڕێتەوە.

گرێبەستەکە؛ پاراستنی بەرژەوەندییەکان

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە مەدریدییەکە، نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی تاوەکوو ساڵی 2030، زیاتر هەنگاوێکی ستراتیژی بوو لەلایەن خۆرخی مێندێز، بەڕێوەبەری کارەکانی گۆڵپارێزەکە و کارگێڕیی ریال مەدرید، چونکە یانەکە نەیویستووە لە ساڵی 2025 بە خۆڕایی لەدەستیبدات، و لونینیش پێویستی بە سەقامگیری بوو. سەرەڕای ئەوەش، هەمیشە ئۆفەری گونجاو بۆ گواستنەوەی هەبووە.

دەرفەتێک لە ناو قەیراندا

ئەم وەرزە لونین زۆر کەم یاریی کردبوو، تاوەکوو ئەوکاتەی کۆرتوا لە یاریی گەڕانەوەی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر مانچێستەر سیتی لە ماسوولکەی رانی تووشی پێکان هات. لونین دەستبەجێ شوێنی گرتەوە و لە یارییەکەی نێو یاریگای ئیتیحادو دێربی بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد و توانی رێژەی لە %87ـی تۆپەکانی گەڕاندەوە.

ئازارەکانی هەڵبژاردەی نیشتمانی

سەرەڕای درەوشانەوەی لە مەدرید، یەدەکبوونی بەردەوام باجێکی قورسی هەبووە. لونین لە حوزەیرانی 2015ـەوە بە شێوەیەکی سەرەکی بۆ ئۆکرانیا یاریی نەکردووە. لە دوایین یارییەکانی پاڵاوتنی مۆندیال کە ئۆکرانیا بە 3-1 بە سوێد دۆڕا، راهێنەری هەڵبژاردەکە، پشتی بە گۆڵپارێزانی دیکە بەست و لونینی پشتگوێخست. ئێستا، لونین دەیەوێت ئەم دەرفەتە نوێیەی لە ریال مەدرید بۆ سەلماندنەوەی خۆی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بقۆزێتەوە.

لونین تاوەکوو ئێستا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان، 67 یاریی لەگەڵ مێرێنگی کردووە، 80 گۆڵی لێکراوە و لە 23 یارییشدا تۆڕی گۆڵەکەی بە خاوێنی راگرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button