چامپیۆنزلیگگرنگترین

کات و رێکەوتی یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ و سەرجەم قۆناخەکانی دیکە دیاریکران

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ 27ـی ئازار یوێفا بڕیاری کۆتایی لەسەر کات و رێکەوتی یاریی کۆتایی و سەرجەم قۆناخەکانی دیکەدا.

هەشت یانە لە قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگی ئەمساڵ ماون و رکابەری لەسەر بەدەستهێنانی نازناوی ئەم وەرزە دەکەن، لە کۆی ئەو هەشت یانەیە ئیسپانییەکان بە سێ یانە خاوەنی زۆرترین ژمارەی یانەن لە قۆناخەکە و رووبەڕووبوونەوەیەکی ئیسپانیی گەورەش روودەدات. ریال مەدرید، بارسێلۆنا، ئاتلێتیکۆ مەدرید هەر سێ یانە ئیسپانییەکەی ئەم قۆناجەن، تیمەکانی دیکەش کە دەمێننەوە بریتین لە ئارسیناڵ و لیڤەرپوول لە ئینگلتەرا، بایرن میونشن لە ئەڵمانیا، پاریس سانجێرمان فەڕەنسا و سپۆرتینگ لە پۆرتوگال.

یارییەکانی چوونی قۆناخی چارەکی کۆتایی لە 7 & 8ـی نیسان دەکرێن و کاتی یارییەکان بەمشێوەیە دەبن:

◉ سپۆرتینگ – ئارسیناڵ، 7ـی نیسان کاتژمێر 22:00 بە کاتی هەولێر
◉ ریال مەدرید – بایرن میونشن، 7ـی نیسان کاتژمێر 22:00 بە کاتی هەولێر
◉ بارسێلۆنا – ئاتلێتیکۆ مەدرید، 8ـی نیسان کاتژمێر 22:00 بە کاتی هەولێر
◉ پاریس سانجێرمان – لیڤەرپوول ، 8ـی نیسان کاتژمێر 22:00 بە کاتی هەولێر

یارییەکانی گەڕانەوەش لە 14 & 15ـی نیسان دەکرێن بەم شێوەیە:

◉ ئاتلێتیکۆ مەدرید – بارسێلۆنا، 14ـی نیسان کاتژمێر 22:00 بە کاتی هەولێر
◉ لیڤەرپوول – پاریس سانجێرمان، 14ـی نیسان کاتژمێر 22:00 بە کاتی هەولێر
◉ ئارسیناڵ – سپۆرتینگ، 15ـی نیسان کاتژمێر 22:00 بە کاتی هەولێر
◉ بایرن میونشن – ریال مەدرید، 15ـی نیسان کاتژمێر 22:00 بە کاتی هەولێر
لە قۆناخی پێشکۆتاییش یارییەکان چوون لە 28 & 29ـی نیسان دەکرێن بەمشێوەیە:

◉ پاریس سانجێرمان یان لیڤەرپوول – ریال مەدرید یان بایرن میونشن، 28ـی نیسان کاتژمێر 22:00 بە کاتی هەولێر
◉ بارسێلۆنا یان ئاتلێتیکۆ مەدرید – سپۆرتینگ یان ئارسیناڵ، 29ـی نیسان کاتژمێر 22:00 بە کاتی هەولێر

یارییەکانی گەڕانەوەش 5 & 6ـی ئایار دەکرێن بەم شێوەیە:

◉ سپۆرتینگ یان ئارسیناڵ – بارسێلۆنا یان ئاتلێتیکۆ مەدرید، 5ـی ئایار کاتژمێر 22:00 بە کاتی هەولێر
◉ ریال مەدرید یان بایرن میونشن – پاریس سانجێرمان یان لیڤەرپوول، 6ـی ئایار کاتژمێر 22:00 بە کاتی هەولێر
گرنگترین یاریی وەرزەکەش کە یاریی کۆتایی پاڵەوانییەتییەکە دەبێت، بڕیاری لە 30ـی ئایار کاتژمێر 19:00 بە کاتی هەولێر لە پوشکاش ئارێنا لە بوداپێستی پایتەختی هەنگاریا بەڕێوە بچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button