جیهانگرنگترین

بەتەنیا وەکوو سەگێک مرد؛ گابریێل باتیستوتا باسی مارادۆنا دەکات

Yariga App

یاریگا –

گابریێل باتیستوتا لە پۆدکاستێک باسی دیێگۆ مارادۆنا دەکات کە بەیەکەوە بۆ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین یارییان کردووە.

گابریێل باتیستوتا یەکێک لە گۆڵکارانی نەتەوەی خۆی، لە پۆدکاستێک لەگەڵ ریۆ فێردیناند لە تۆڕی ئێکس بەشداریی کرد و بەیەکەوە گفتوگۆیەکی رووبەڕوو و قووڵیان کرد. جگە لە روانین بە کاروانی وەرزشیی خۆی و ئەو سەردەمەی لە سێریا ئەی لەگەڵ فیۆرێنتینا یاریی دەکرد، باتیستوتا باسی دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆناشی کرد.

ئەم دووانە بەیەکەوە 10 یاری لە هێڵی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بوون. باتیستوتا لە پۆدکاستەکە گوتی: “بەلای منەوە دیێگۆ کەسێکی گەورە بوو، کێشەی زۆری هەبوو بەڵام کەسێکی مەزن بوو. ئەمە شتێکە ناتوانم روونی بکەمەوە، هەمیشە هەوڵم دەدا راستییەکەی پێبڵێم، ئەگەرچی 10 ساڵ لە منیش گەورەتر بوو. رەنگە لەبەر ئەوە بووبێت رێزی لێدەگرتم.”
باتیستوتا لەبارەی شێوازی مردنی مارادۆنا باسی هەستی تاڵی خۆی کرد، هەروەها باسی ئەوەی کرد کە دەکرا چیدیکە بکرێت و گوتی:

جێگەی شەرمە چونکە ئەو کەسێکی مەزن بوو و بەتەنیا مرد، کەس لەگەڵی نەبوو. وەکوو سەگێک مرد. هیچی وامان بۆ پاراستنی نەکرد، ئەمە شتێکە حەز ناکەم بیری لێبکەمەوە. من لۆمەی خۆم دەکەم چونکە دەکرا یارمەتی بدەم، ئەگەر کەسێکت خۆش بووێت دەبێت یارمەتی بدەیت کاتێک پێویستی پێیەتی، بۆ نابێت یارمەتی بدەین؟ ئەگەرچی مامەڵەکردن لەگەڵیشیان قورسە. جەمناکە و هەستێکی خۆش نییە، ئەو هەمووشتێکی بە ئێمە بەخشی، ساتی ناوازەی بە ئێمە بەخشی. هیوادارم ئەمە بەسەر مێسیدا نەیەت. کاتێک ئەوان لە لووتکەن نایبینیت کە کێشەیان هەبێت، وا بیردەکەیتەوە هەمووشتێک باشە، کە هەمووشتێکیان هەیە. وەکوو سوپەرهیرۆ دەردەکەون،ناگرین، بەڵام ئەوان مرۆڤن.

بابەتی زیاتر

Back to top button