
یاریگا –
نهێنی پشت سەرکەوتنەکانی ئالڤارۆ ئاربێلوا و کۆنتڕۆڵکردنی ژووری خۆگۆڕینی ریال مەدرید ئاشکرا دەکرێت.
پێگەی ئێل چێرێنگیتۆ بڵاویکردووەتەوە، هەر کاتێک ریال مەدرید یارییەک دەباتەوە، بۆ راهێنانەکانی رۆژی دواتر ئاربێلوا نانی بەیانی بۆ یاریزانەکانی دەهێنێت و بەر لە دەستپێکردنی مەشقەکان بەیەکەوە نان دەخۆن.
🚨 JUST IN: Anytime Real Madrid win a game, the next day Alvaro Arbeloa shares breakfast inside the dressing room.
He does this before training starts, carrying the breakfast with him and distributes it himself to the players as a form of motivation and reward.
For example when… pic.twitter.com/mo9IVRtR7f
— Madrid Universal (@MadridUniversal) March 25, 2026
بەگوێرەی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە، ئاربێلوا ئەم کارە وەکوو پاداشتێک بۆ یاریزانەکانی دەکات و دەیەوێت زیاتر هانیان بدات.
سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، لەدوای سەرکەوتن بەسەر مانچێستەر سیتی، ئاربێلوا لە ژووری خۆگۆڕین یایزانەکانی کۆکردووەتەوە و گوتوویەتی “هاوڕێیان وەرن، نانی بەیانی ئامادەیە”، خۆی وەکوو گارسۆنێک مامەڵە لەگەڵ تەواوی یاریزانەکان دەکات و پێشتریش هەمان کاری لەگەڵ تیپی کاستیا کردووە.
ریال مەدرید لەژێر سەرپەرشتی ئاربێلوا پێنج یاریی یەک لەدوای یەکە سەرکەوتن بەدەستدەهێنێت، لە چامپیۆنزلیگ هەردوو یارییەکەی قۆناخی 16ـی لە مانچێستەر سیتی بردەوە و خۆی گەیاندە قۆناخی 8، لە لالیگاش دێربی لە ئاتلێتیکۆ مەدرید بردەوە.



