
یاریگا –
کێشمەکێشی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا بۆ ساڵی 2025 بەردەوامیی هەیە و سەنیگالیەکان ئامادەنین جامەکە رادەستبکەن ئەگەرچی یەکێتی تۆپی پێی ئەو کیشوەرە لە چەند رۆژی رابردوودا بەفەرمی سەنیگالی بە 0-3 هەژمارکرد و نازناوەکەی بەخشیە مەغریبی رێکخەری پاڵەوانێتیەکە. ئەوەش لەدوای ئەو رووداوانەی فیناڵ کە تێیدا زۆرینەی یاریزانانی سەنیگال لە ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بڕیارێکی ناوبژیوان، یاریگایان بەجێهێشت.
وردەکاریی یارییەکە:
لە درێژەی کاردانەوەکاندا وەک جەختکردنەوە لەوەی جامەکە رادەست ناکەن، پاپێ تیاوی راهێنەر لە چەند رۆژی رابردوودا جامەکەی بردە نێو سەربازگەیەکی وڵاتەکەی و لەنێو ئاپۆرای دەیان سەرباز پێشوازیی لێکرا.
ئەوە و هەروەها لە یاریی رابردووی نێوان ئێڤەرتن و چێڵسی، هەردوو یاریزانی سەنیگالی ئیدریسا گی و ئیلیمان ئیندیایێ لە ریزەکانی ئێڤەرتن لە کاتی یەکێک لە گۆڵەکانی یانەکەیاندا بە ئاماژەی دەست جەختیانکردەوە کە وڵاتەکەیان خاوەنی دوو جامی نەتەوەکانی ئەفریقایە نەک یەک دانە.
ئەگەرچی یەکێتی تۆپی پێی ئەفریقا جەخت دەکاتەوە کە دەبێ سەنیگالیەکان جامەکە رادەستی مەغریب بکەن، بەڵام ئەستێرەکانی تیرینگا بەردەوامن لە پێداگری و تەنانەت سکاڵایان بەرزکردووەتەوە، لە لێدوانەکانیشیاندا توندن. ئەوەش بەگوێرەی دوایین لێدوان لە ئیدریسا گی کە جەختیکردەوە و وتی
ئێمە نازناوەکەمان لەنێو یاریگا بردەوە نەک لە فەرمانگەکاندا. کەسیش ناتوانێ ئەوە بگۆڕێت. بڕیارەکەش بێ مانایە، هەر سەنیگالە شایەنی نازناوەکەیە.
سەبارەت بە پەیوەندییان لەگەڵ مەغریب، ئەستێرەکەی ئێڤەرتن وتی
هیچ رق و کینەیەک لەنێوان ئێمە و مەغریبدا نییە. هەردوو گەل رێز و یەکگرتوویی هەیە لەنێوانماندا.
‼️🇸🇳🗣️ Gueye reacts to AFCON controversy: Idrissa Gueye insists Senegal are the real champions despite CAF overturning their win. 💣💣
Senegal beat Morocco 1-0 on the pitch, but the Confederation of African Football later awarded the title to Morocco with a 3-0 forfeit after… pic.twitter.com/L69gzqQK82
— MatchDay Central (@MatchDCentral) March 24, 2026



