عێراقکوردستان

راهێنەری هەولێر باسی کاریگەری شیرزود تەیمیرۆڤ دەکات لە یاریی بەرامبەر دیالا

هەولێر ریزبەندی دووەمی لە شوڕتە وەرگرت

Yariga App

یاریگا –

هەولێر دوای سەرکەوتنی بەرامبەر دیالا ریزبەندی دووەمی وەرگرت و راهێنەری تیپەکەش باسی کاریگەری ئامادەنەبوونی شیرزود تەیمیرۆڤ دەکات.

لە یارییەکی دواخراوی گەڕی 21ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، هەولێر لە یاریگای خۆی و بەبێ ئامادەبوونی هاندەر بە ئەنجامی 2 _ 0 لە دیالای بردەوە، لەم یارییە کومەیل سەعدی گۆڵپارێز بە هۆی پەیوەندی کردنی بە هەڵبژاردەی عێڕاق و شیرزود تەیمیرۆڤ بەهۆی پەیوەندی کردنی بە هەڵبژاردەی ئۆزبەکستان لە یارییەکە ئامادە نەبوون.

باسم قاسم، راهێنەری هەولێر دەربارەی سەرکەوتنەکەیان و  ئامادە نەبوونی شیرزود تەیمیرۆڤ گۆڵکاری خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دوای یارییەکە گووتی:

پیرۆزبایی لە هاندەران و دەستەی کارگێڕی و یاریزانەکان دەکەم بە هۆی ئەم سەرکەوتنەوە کە وایکرد ریزبەندی دووەم وەربگرین، ئامادە نەبوونی یاریزانەکان کاریگەری لەسەر ئێمە نەبوو، ئامادەنەبوونی شیرزود تەیمیرۆڤیش کە گۆڵکاری خولی ئەستێرەکانی عێڕاقە کاریگەری نەبوو، چونکە یاریزانەکانی تر بە تەواوی پلانەکانیان جێبەجێ کرد و توانیان شوێنی یاریزانە دابڕاوەکان پڕبکەنەوە.

دوای ئەم سەرکەوتنە هەولێر بە 49 خاڵ هاتە ریزبەندی دووەم و خاڵەکانی لەگەڵ شوڕتە یەکسان کردەوە، بە هۆی سەرکەوتنی هەولێر بەرامبەر شوڕتە لە قۆناخی یەکەمی خولەکە، هەولێر ریزبەندی دووەم وەردەگرێت وەک لە رێنمایی و یاساکانی یەکێتی تۆپی پێی عێڕاقدا هاتووە، هەولێر گەڕی داهاتوو لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی نەفتی میسان دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button