گورزێکی گەورە؛ ئەستێرەیەکی ئۆروگوای بەهۆی کۆڕۆناوە لە لیستی یاریزانانی هەڵبژاردەی دووردەخرێتەوە
لە دوو یاریی داهاتوو هەڵبژاردەکەی بێبەش دەبێت

یاریگا –
بەفەمی ناهیتان ناندز، ناوەڕاستکاری ئۆروگوایی لە لیستی یاریزانە بانگێشتکراوەکانی هەڵبژاردەکەی دوورخرایەوە.
پێگەی EL Espectador Deportes بڵاویکردووەتەوە، ناندز بۆ یارییە ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردەی ئۆروگوای بانگێشتکرابوو، بەڵام دوای پشکنینی ڤایرۆسی کۆڤید 19، دەرەنجامەکەی ئەرێنی دەرچووە و دوورخراوەتەوە.
🗣️ Nahitan Nández tiene Covid. Por este motivo está ausente de la lista de convocados para la próxima fecha FIFA ante Inglaterra y Argelia.
ℹ️ Información de Alberto Pérez en @lasvoces_futbol por 𝐄𝐥 𝐄𝐬𝐩𝐞𝐜𝐭𝐚𝐝𝐨𝐫 𝐃𝐞𝐩𝐨𝐫𝐭𝐞𝐬.
📻 810 AM · 92.5 FM
▶️… pic.twitter.com/qMRZWttCH4— El Espectador Deportes 🔊 (@ElEspectadorUy) March 23, 2026
هەڵبژاردەی ئۆروگوای دوو یاریی داهاتووی بەرامبەر هەڵبژاردەکانی ئینگڵتەڕا و جەزائیرە، لە هەردوو یارییەکە ناوەڕاستکارەکەی یانەی قادیسیەی سعوودی دوورخراوەتەوە.
ناندز لە ساڵی 2015ـەوە بانگێشتی ئۆروگوای دەکرێت، تاوەکوو ئێستا 71 یاریی بە درێسی هەڵبژاردەکەیەوە کردووە، پێشووتریش لەگەڵ هەڵبژاردەی خوار 20 ساڵان بانگێشتکراوە.
ناندز ئێستا لە خولی رۆشنی سعوودی لە قادیسیە یاریی دەکات، لە 61 یاریی 7 گۆڵی کردووە و 14 گۆڵیشی بۆ هاوتیمەکانی دروستکردووە.