ئه‌وروپاگرنگترین

نوێترین لێدوانی یۆرگن کلۆپ بۆ گەڕانەوە بۆ کاری راهێنەرایەتی

Yariga App

یاریگا –

یۆرگن کڵۆپ ئاماژەی بەهێزی پیشان دا بۆ گەڕانەوە بۆ کاری راهێنەرایەتی.

دوای وازهێنانی لە ئەرکەکەی لەگەڵ لیڤەرپوول و وەرگرتنی بەرپرسیارێتی وەک سەرپەرشتیکاری سەرجەم تیمەکانی رێد بوڵ کە 14 مانگی خۆی لەگەڵ بەسەربردوون، دەنگۆی ئەوە دروستبووە کە کڵۆپ بە کارکردن لەوێ ئاسوودە نییە.

لە کارەکەی دڵخۆش نییە؛ یورگن کڵۆپ بیر لە وازهێنان لە رێد بوڵ دەکاتەوە

یۆرگن لە ئەگەری گەڕانەوەی بۆ کاری راهێنەرایەتی ناوی بەتوندی بە یانەکانی ریال مەدرید و لیڤەرپوول و هەروەها بە هەڵبژاردەی ئەڵمانیاش بەستراوەتەوە. لە نوێترین لێدوانیدا کە فلۆریان پلێتنبێرگی رۆژنامەنووسی سکای ئەڵمانیا بڵاویکردووەتەوە، کڵۆپ وتی

من وەک تەمەن، تەمەنم زۆر هەڵکشاوە. بەڵام وەک راهێنەر هێشتا بەتەواوەتی نەگەیشتوومەتە کۆتایی. کێ دەزانێ چەند ساڵێکی کەمیتر چی روودەدات؟ بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هیچ پلانێک دانەنراوە بۆ گەڕانەوە.

 

هەر لە درێژەی لێدوانەکانیدا کڵۆپ رەتیکردەوە کە هیچ پەیوەندیەک لە ریاڵ مەدرید بە خۆی یان بە بریکارەکەیەوە کرابێت و بەتەواوەتی ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە

بابەتی زیاتر

Back to top button