ئیسپانیاگرنگترین

ریال مەدرید تانە لە کارتە سوورەکەی ڤاڵڤێردی دەدات

ریال مەدرید لە بڕیاری ناوبژیوان ناڕازییە

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید تانە لە کارتە سوورە راستەوخۆکەی فێدرێکۆ ڤاڵڤێردی دەدات.

رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، ریال مەدرید بڕیاریداوە تانە لە کارتە سوورەکە بدات و پێی وایە بڕیاری ناوبژیوان پەیوەندی بە نێوانی ڤاڵڤێردی و بایێنا هەبووە کە لە ساڵی 2023 لە یاریی نێوان ریال مەدرید و ڤیاڕیاڵ لە گەراجی یاریگای بێرنابیۆ گرژی لەنێوان دوو یاریزانەکە دروستبوو.

بەگوێرەی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە کە لە زاری سەرچاوەیەکی نێو یانەکە وەریگرتووە، ریال مەدرید پێی وایە ئەگەر لە جێی ڤاڵڤێردی، کۆکێ بووایە، ئەوا ناوبژیوان کارتی زەردی پێدەدا.

شەوی رابردوو لە دێربی، ریال مەدرید 3-2 لە ئاتلێتیکۆ مەدریدی بردەوە، لە خولەکی 77، بەهۆی لێدان لە ئەلێکس بایێنا، لویس مۆنتێرۆ، ناوبژیوانی یارییەکە کارتی سووری بە رووی ڤاڵڤێردی بەرزکردەوە کە بەگوێرەی یاساکانی لالیگا، ئەگەر زۆرە ناوەڕاستکارە ئۆرۆگواییەکە بۆ دوو یاریی داهاتوو رابگیرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button