ئینگلتەراگرنگترین

پێپ گواردیۆلا: تەنانەت خۆشم پێشبینی بردنەوەم بەرامبەر ئارسیناڵ نەدەکرد

ستایشی ئاستی یاریزانە لاوەکانی دەکات

Yariga App

یاریگا –

پێپ گورادیۆلا دان بەوە دادەنێت تەنانەت خودی خۆیشی بڕوای بەوە نەبوو لە جامی کاراباو لە ئارسیناڵ ببەنەوە.

شەوی رابردوو لە یاریی کۆتایی جامی کاراباو، مانچێستەر سیتی رووبەڕووی ئارسیناڵ بووە و بە ئەنجامی 2-0 یارییەکەی لێ بردەوە.

مانچێستەر سیتی بەر لەو یارییە بە دۆخێکی سەختدا تێدەپەڕی و لەسەر دەستی ریال مەدرید لە قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ کرابووە دەرەوە، لەدوای یارییەکەش گواردیۆلا دانی بەوە دانا تیپەکەی لە دۆخێکی زۆر خراپدایە و سەرکەوتنی بەسەر ئارسیناڵ پێشبینی نەکرابوو.

هیچ کەسێک، تەنانەت خۆشم گرەوم لەسەر بردنەوەی مانچێستەر سیتی بەرامبەر ئارسیناڵ نەدەکرد.

بە ئەنجامی هەردوو یارییەکە 5-1 بەرامبەر ریال مەدرید دۆڕاین، بۆیە خەڵکێکی زۆر کەم بڕوایان بە بردنەوەی ئێمە هەبوو، بەڵام یاریزانەکان خۆیان سەلماند، بەتایبەت یاریزانە لاوەکان.

گواردیۆلا ستایشی ئاست بەرزی یاریزانە لاوەکانی کرد، بەتایبەت نیکۆ ئۆرێلی و ئاستەکەی بە باوەڕپێنەکراو ناوبرد، هەروەها رایگەیاند هێشتا ئەو تیپە نین کە پێویستە دەربکەون.

ئێمە هێشتا ئەو تیپە نین کە پێویستە ببین، ئەوە پێویستی بە کاتە و هیواخوازین لە کۆتایی ئەم وەرزە یاخود وەرزی داهاتوو باشتر بین.

گواردیۆلا بە بردنەوە ئەو نازناوە، بووە یەکەم راهێنەر پێنج نازناوی جامی کاراباو بباتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button