ئیسپانیاگرنگترین

هۆکاری دوورخستنەوەی ئاڕنۆڵد لە پێکهاتەی سەرەکی بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید ئاشکرا دەکرێت

وەکوو سزایەک ئاڕنۆڵد لەلایەن ئاربێلوا دوورخراوەتەوە

Yariga App

یاریگا –

ترێنت ئالێکساندەر ئاڕنۆڵد لەلایەن ئالڤارۆ ئاربێلوا، راهێنەری ریال مەدرید سزادرا و لە دێربیی مەدرید لە پێکهاتەی سەرەکی دوورخرایەوە.

شەوی رابردوو ریال مەدرید لە یاریگای بێرنابیۆ میوانداریی ئاتلێتیکۆ مەدریدی کرد 3-2 یارییەکەی لێ بردەوە. بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو ئاڕنۆڵد لە پێکهاتەی سەرەکی مێرەنگی دوورخرایەوە و تۆڕی ئاتێلیک لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار هۆکارەکەی رووندەکاتەوە.


بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕە ئەمریکییەکە، بەهۆی ئەوەی لە کاتی خۆیدا لە مەشقەکانی یانەکە ئامادە نەبووە، ئاڕنۆڵد وەکوو سزایەک لە پێکهاتەی سەرەکی بەرامبەر ئاتلێتیکۆ دوورخراوەتەوە.

دواتر لە خولەکی 64ـی یارییەکە هاتە نێو یاریگا و گۆڵی سێیەمی یانەکەی دروستکرد، لەپاش یارییەکەش ئاربێلوا ستایشی ئاستە بەرزەکەی کرد.

زۆر دڵشادم بەو کاریگەرییەی یاریزانە یەدەکەکان لە کاتی هاتنەناوەوەیان دروستیانکرد.

ئاڕنۆڵد هاوینی رابردوو لە لیڤەرپوولەوە پەیوەندی بە ریال مەدرید کرد، تاوەکوو ئێستا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 26 یاریی کردووە، پێنج گۆڵی بۆ هاوڕێکانی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button