
یاریگا –
یانەی ئەیسی میلان لە ئێستاوە بناغە بۆ وەرزی داهاتووی دادەڕێژێت و کۆبوونەوەیەکی سێقۆڵی بۆ ئەو مەبەستە کردووە.
تۆڕی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، دوای مسۆگەرکردنی بلیتی وەرزی داهاتووی چاپیۆنزلیگ، ماسیمیلیانۆ ئالێگری، راهێنەری میلان لەگەڵ پاولۆ فورلانی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانەکە، ئیگلی تارێ، بەڕێوەبەری وەرزشیی یانەکە کۆبووەتەوە و پلان و بەرنامەکانی وەرزی نوێیان تاوتوێ کردووە.
ULTIM’ORA MILAN
Avvenuto incontro tra Allegri, Furlani e Tare in settimana
Per programmare la prossima stagione della squadra#SkySport— skysport (@SkySport) March 22, 2026
بەگوێرەی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە، بودجەی تەرخانکراو بۆ گواستنەوەی یاریزانان تەوەرێکی گرنگی کۆبوونەوەکە بووە، هەروەها گۆڕینی پێکهاتە و ئامانجەکانی وەرزی داهاتووی یانەکە دوو باسی دیکەی نێو کۆبوونەوەکە بوون.
سەرچاوەکە دەشڵێت، میلان ئامانجی دروستکردنی پێکهاتەیەکی هاوسەنگە، بە تێکەڵکردنی یاریزانی لاو و بەئەزموون. بەگوێرەی زانیارییەکان، ئالێگری چەندین پێشنیازێکی بۆ دوو بەرپرسەکەی یانەکەی خستووەتەڕوو کە تێیدا پێویستە سەرنجیان بخرێتەسەر و گۆڕانکاری لە چەند هێڵێک بکرێت.
ئالێگری جەختی لەسەر هێنانی، بەرگریکارێکی پێی چەپ، هێرشبەرێکی باڵ، ناوەڕاستکارێکی گۆڵکار، یاریزانێکی یاریدروستکەر وەکوو یەدەک بۆ لوکا مۆدریچ و هێرشبەرێکی سوپەر کردووەتەوە.
ئامانجی یانەکە بریتییە لە دروستکردنی پێکهاتەیەکی بەهێز کە بتوانێت رکابەرییەکی سەرسەخت لە سەرجەم خولە ناوخۆیی و ئەوروپاییەکاندا بکات.



