ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بارسێلۆنا دەستبەرداری ئەستێرەیەکی دەبێت

بڕیاری کۆتاییە..

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا بەنیازە دەستبەرداری ژووڵ کوندێ، بەرگریکاری فەڕەنسی ببێت.

رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو، ماتیۆ مۆریتۆ بڵاویکردووەتەوە، بارسێلۆنا بڕیاریداوە بیر لەو ئۆفەرانە بکاتەوە کە لە مێرکاتۆی هاوینەی داهاتوو پێشکەشی ژووڵ کوندێ، بەرگریکاری یانەکە دەکرێن.

بەرگریکارە 27 ساڵانییەکە لە هاوینی 2025 گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە کاتالوونیەکە بۆ پێنج ساڵی دیکە و تاوەکوو هاوینی 2030 نوێکردەوە.

بەڵام ئەو بەرگریکارە لەم وەرزە ئاستی بەگوێرەی پێویست نەبووە و هانزی فلیک بیر لەوە دەکاتەوە دەستبەرداری ببێت و بەرگریکارێکی نوێ بۆ تیپەکەی بگوازێتەوە.

لە پرێمەرلیگ یانەکانی لیڤەرپوول، ئارسیناڵ و چێڵسی گرنگی بەو یاریزانە دەدەن و ئیتیحادی سعوودیش چاوی لەسەرییەتی.

کوندێ لە هاوینی 2022 سێڤییای جێهێشت و بە 50 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بارسێلۆنا کرد، کە لەوکاتەدا چێڵسی لەندەنی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی چڕکردبووەوە و تەنیا هەنگاوێک لە گرێبەستەکە دوور بوو، بەڵام لەکۆتاییدا بارسا واژۆی کوندێی بەدەستهێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button