ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

یوڤێنتوس هەوڵی گواستنەوەی ئامانجێکی بارسێلۆنا دەدات

خانمە پیرەکە هەنگاوی فەرمی بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە دەستپێدەکات

Yariga App

یاریگا –

یانەی یوڤێنتوس دەچێتە کێبڕکێی گواستنەوەی بێرناردۆ سیلڤا و ئامادەکاریی دەکات گرێبەستی فەرمی پێشکەش بکات.

لە کۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستی ناوەڕاستکارە پۆرتوگالییەکە لەگەڵ یانەی مانچێستەر سیتی بەسەردەچێت،  گرێبەستەکەی نوێ ناکاتەوە و دەیەوێت لە دەرەوەی ئینگڵتەڕا ئاڵەنگارییەکی نوێ تاقیبکاتەوە.

رۆژنامەی لاگازێتا دێلۆ سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، یانەی یوڤێنتوس ئارەزووی گواستنەوەی سیلڤا دەکەن و ئۆفەری فەرمی پێشکەش دەکەن. بەرپرسانی خانمە پیرەکە زۆر سەرسامی ئاستی ناوەڕاستکارە 31 ساڵانییەکەن و ماوەیەکی زۆرە چاودێری دەکەن، ئێستا کە پێشبیینی دەکرێت کۆتایی ئەم وەرزە مان سیتی بەجێبهێڵێت، هەوڵەکانیان بۆ پەلکێشکردنی چڕکردووەتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە ئیتاڵییەکە، بیانکۆنێری ئۆفەرێکی گەورە بۆ سیلڤا ئامادە دەکات و گرێبەستێکی سێ ساڵی و بژاردەی نوێکردنەوەی بۆ چوار ساڵ پێشکەشدەکات، ئەوەش شتێکی دەگمەنە و یانە ئیتاڵییەکە گرێبەستی هیچ یاریزانێکی بەتەمەن بۆ 3-4 ساڵ واژۆ ناکات.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی خستووەتەڕوو، لۆچیانۆ سپالێتی، راهێنەری یوڤی بە توانا و رۆڵی سەرکردایەتیکردنی سیلڤا سەرسامە و دەیەوێت یانەکەی یاریزانەکەی بۆ بگوازنەوە.

یوڤێنتوس لە پێشبڕکێکی بەدەستهێنانی واژۆی یاریزانەکە بەتەنیا نییە، یانەی بارسێلۆنا لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ دۆخی سیلڤا دەکات و بایەخ بە گواستنەوەی دەدات. جیا لە یوڤی و بارسا، یانەی بێنفیکاش دەیەوێت یاریزانەکە بگەڕێنێتەوە پۆرتوگال و هەوڵی گواستنەوەی دەدات، هەروەها یانەکانی دەرەوەی ئەوروپا، بەتایبەت لە سعوودیە گرنگی زۆر بە گواستنەوەی بێرناردۆ دەدرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button