ئیسپانیاگرنگترین

کامپ نۆو دەیکوڵێنێت؛ بارسێلۆنا دەیەوێت بنمیچ بۆ یاریگاکە دروستبکات

کامپ نۆو بۆ رکابەرەکانی بارسێلۆنا سەختتر دەبێت

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا ئامادەکاریی بۆ قۆناخێکی دیکەی گەورە لە نۆژەنکردنەوە و گەشەپێدانی زیاتری یاریگای سپۆتیفای کامپ نۆو دەکات و پلانی هەیە بنمیچ بۆ یاریگاکە دروستبکات.

پێگەی The Touchline لە تۆڕی ئێکس لە زاری چەند سەرچاوەیەکی نێو کارگێڕیی بارسێلۆنا بڵاویکردووەتەوە، بەرپرسانی یانەی بارسێلۆنا دەیانەوێت بمنیچ بۆ یاریگای کامپ نۆو دروستبکەن.

پڕۆسەکە کەی دەستپێدەکات جێبەجێکردنی چەند دەخایەنێت؟

بەگوێرەی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە، پڕۆسەکە لە سەرەتای ساڵی 2027 دەستپێدەکات، جێبەجێکردنیشی چەندین مانگ دەخایەنێت و بلاوگرانا ناتوانێت یاریی تێبدات تاوەکوو کارەکانی پڕۆژەکە بە تەواوەتی کۆتاییان دێت.

بارسێلۆنا لەکوێ یاریی دەکات و کەی دەگەڕێتەوە کامپ نۆو؟

بیرۆکەی سەرەکی ئەوەیە یانە کاتالوونییەکە تاوەکوو تەواوبوونی کامپ نۆو لە یاریگای ‘بارسا ئاتلێتیک’ یاریی بکات کە تایبەتە بە تیپی دووەمی یانەکە و یارییەکانی قۆناخی یەکەمی وەرزی 2027- 28 لەو یاریگایە بکات. یاریگای مۆنجویک یەکێکی دیکەیە لە بژاردەکان و دەکرێت بارسێلۆنا یارییەکانی بۆ ئەو یاریگایە بگوازێتەوە. سەرچاوەکە ئەوەشی خستووتەڕوو، بەرپرسانی بارسێلۆنا دەیانەوێت بۆ مانگی یەکی ساڵی 2028 بگەڕێتەوە کامپ نۆو.

بابەتی زیاتر

Back to top button