راهێنەری چێڵسی: دەزانین کێ دزەی بە زانیارییەکانمان کردبوو بۆ پاریس سانجێرمان

یاریگا –
چێڵسی هەردوو یاریی چوون (5-2) و گەرانەوەی (0-3) لە قۆناخی 16ی چامپیۆنزلیگ بەخراپی بە پاریس سانجێرمان دۆڕا و لە پاڵەوانێتیەکە کرایەدەرەوە.
دوای ماڵئاواییان لە چامپیۆنزلیگ، بابەتێک بووە سەرباسی میدیا وەرزشییەکان کە گوایە پێش هەردوو یارییەکە دزە بە زانیارییە نێوخۆییەکانی بلووز کراوە بۆ پاریس. بەتایبەت لە پێکهاتەی یانە لەندەنییەکە.
سەرەتا گومانەکان بۆ کەسی نزیکی چێڵسی بوون، بەڵام لیام رۆسێنیۆری راهێنەر لە نوێترین کۆنفرانسی رۆژنامەوانیدا بە هێمنیەکی زۆرەوە دەرکەوت و قسەی لەسەر بابەتەکە کرد بۆ دامرکاندنەوەی دۆخەکە، گومانەکانی لەسەر هەرکەسێکی نێو چێڵسی رەواندەوە و وتی
زانیمان کێ بووە و لە کوێوە هاتووە. مامەڵەمان لەگەڵدا کردووە. بەڵام نیازێکی خراپی نەبووە لەدژی من یان تیمەکە.
یەکێک لەو زانیارییانەی کە میدیای فەڕەنسی بڵاویکردەوە لە بابەتی دزەکردنی پێکهاتەکە، ئەوەبوو کە بۆ یاریی گەڕانەوە مالۆ گوستۆ بۆ یاریی ناکات، هەروەها جۆرێل هاتۆ لە جێگەی ویسڵی فۆفانا سەرەکی دەبێت.
L’entraîneur de Chelsea Liam Rosenior a expliqué, en conférence de presse, avoir identifié la source des fuites qui ont dévoilé les compositions de Chelsea avant les huitièmes de finale aller et retour de la Ligue des champions contre le PSG. https://t.co/UtfAsbwYtR pic.twitter.com/vWJxlcqnus
— L’Équipe (@lequipe) March 19, 2026



