کوردستان

یاریزانێکی دیکەی پیشەگەر ریزی دەربەندیخانی جێهێشت

سێیەم یاریزانە دەربەندیخان جێدەهێڵێت

Yariga App

یاریگا –

یاریزانێکی پیشەگەر کە خەڵکی وڵاتی ئێرانە ریزی دەربەندیخانی جێهێشت و راهێنەری تیپەکەش ئاگادار نەبووە.

عەلی ئەفخەمی، هێرشبەری دەربەندیخان ریزی تیپەکەی جێهێشت و گەڕایەوە ئێران، سەرچاوەیەکی ئاگادار بە تۆڕی وەرزشی یاریگای راگەیاند؛ کە هێرشبەرەکە بەبێ ئاگاداری راهێنەری تیپەکە و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی یانەکە ریزی تیپەکەی جێهێشتووە، عەلی لە گواستنەوەی زستانە پەیوەندی بە یانەکە کردبوو، لەو ماوەیەشدا هیچ گۆڵێکی بۆ یانەکە تۆمار نەکرد.

بە هۆی بارودۆخی ئێستای ناوچەکە، عەلی ئەفخەمی بووە سێیەم یاریزان ریزی دەربەندیخان جێبهێڵێت، پێشووتریش هەریەک لە عەلی مەزڵوم و مەهدی بابرمی بەهۆی ئەم دۆخەی ئێستا ریزی دەربەندیخانیان جێهێشتبوو گەڕانەوە رۆژهەڵاتی کوردستان.

دەربەندیخان لەم وەرزەدا 19 یاریی کردووە و 15 خاڵی کۆکردۆتەوە و لە ریزبەندی 12ـەو کۆتایی خولی نایابی کوردستان دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button