ئاسیائه‌مریکاگرنگترینمۆندیالی 2026

سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی ئاسیا زانیاریی نوێ لەبارەی بەشداریکردنی ئێران لە جامی جیهان ئاشکرا دەکات

پێشهاتێکی نوێ لەبارەی بەشداریکردنی هەڵبژاردەی ئێران

Yariga App

یاریگا –

یەکێتیی تۆپی پێی ئاسیا رایدەگەیەنێت هیچ ئاگادارکردنەوەیەکی فەرمیان لەلایەن هەڵبژاردەی ئێرانەوە سەبارەت بە کشانەوەیان لە جامی جیهانی پێ نەگەیشتووە.

تەنیا چەند مانگێکی کەم بۆ دەستپێکردنی جامی جیهانی ماوە و هێشتا بەشداریکردنی ئێران لە پاڵەوانێتییەکە یەکلایی نەبووەتەوە و ئەمڕۆ دووشەممە، 16ـی 3، وینزە جۆن، سکرتێری گشتیی  یەکێتیی تۆپی پێی ئاسیا رایدەگەیەنێت کە یەکێتیی تۆپی پێی ئێران ئاگاداریکردووینەتەوە هێشتا نیازیان هەیە بەشداری لە جامی جیهانی بکەن.

ساتێکی زۆر سۆزدارانەیە و زۆر شت دەگوترێت. لە کۆتاییدا دەبێت یەکێتیی تۆپی پێی ئێران بڕیار بدات بەشداریی دەکەن یاخود نا، تاوەکوو ئێستا پێیان راگەیاندووین دەیانەوێت بەشداریی بکەن.

ئێمە دەمانەوێت ئێران بەشداریی بکات، ئەوان سەرکەوتوون بۆ جامی جهانی، بۆیە هیواخوازین کێشەکانیان چارەسەر بکرێت تاوەکوو بتوانن بەشداریی بکەن.

قسەکانی سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی ئاسیا لە کاتێکدایە، ئەحمەد دنیامالی، وەزیری وەرزش و لاوانی ئێران، لە دوایین لێدواندا رایگەیاند لەدوای هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسڕائیل ئەستەمە یاریزانەکان بەشداریی لە پاڵەوانێتییەکەدا بکەن.

هاوکات، هەفتەی رابردوو دۆناڵدۆ تڕامپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند پێشوازیی لە بەشداریکردنی هەڵبژاردەی ئێران لە جامی جیهانی دەکەن بەڵام لەپێناو ژیان و سەلامەتی خۆیان وا باشترە بەشداریی نەکەن.

مۆندیالی 2026 بە هاوبەشی لەلایەن ئەمریکا، مەکسیک و کەنەدا میوانداریی دەکرێت. هەڵبژاردەی ئێران لە کۆمەڵەی حەوتەم هاوشانی هەڵبژاردەکانی بەلجیکا، میسڕ و نیوزلاندا دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button