سەندرلاند ئۆفەرێک بۆ گواستنەوەی تیاگۆ پیتارچ ئامادە دەکات

یاریگا –
سەندەرلاند ئۆفەرێکی فەرمی بۆ گواستنەوەی تیاگۆ پیتارچ، یاریزانی لاوی ریال مەدرید ئامادە دەکات.
ماڵپەڕی فیچاخێس بڵاویکردووەیەوە، سەندرلاند دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ تیاگۆ پیتارچ واژۆ بکات و ئۆفەرێکی بە بەهای 15 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی یاریزانە لاوەکەی ریال مەدرید ئامادە کردووە.
بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، ریال مەدرید بیر لە ئۆفەری یانە ئینگلیزییەکە دەکاتەوە و لە چەند مانگی داهاتوو بڕیار لەسەر فرۆشتنی یاریزانەکە یاخود نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەدات.
تیاگۆ لەم وەرزە لە کاستیاوە بانگێشتی تیپی یەکەمی ریال مەدرید کرا و هەرزوو توانی متمانەی راهێنەر و دڵی هاندەرانی یانەکە بەدەستبهێنێت، بەتایبەت ئاستە بەرزەکەی بەرامبەر مانچێستەر سیتی کە بە متمانەبەخۆبوونێکی زۆرەوە یاریی کرد رۆڵێکی گەورەی لە بردنەوەی یارییەکە گێڕا، ئێستا هەڵبژاردەی ئیسپانیا و مەغریب شەڕی بەدەستهێنانی تواناکانی ناوەڕاستکارە تەمەن 18 بەهارییەکە دەکەن.
تیاگۆ تاوەکوو هاوینی 2027 گرێبەستی لەگەڵ ریال مەدرید هەیە و بەگوێرەی ترانسفێر مارکێت، بەهای ئێستای لە بۆڕسەی یاریزانان 15 ملیۆن یۆرۆیە.
تیاگۆ پیتارچ لەنێوان هەڵبژاردەی ئیسپانیا و مەغریب کامیان هەڵدەبژێرێت؟



