
یاریگا –
ئەمڕۆ لە یارییەكی دیكەی یارییەكانی گەڕی 30 پرێمەرلیگ لیڤەرپوول لە یاریگای خۆیدا میوانداری تۆتنهام دەكات.
وابڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 19:30 بەكاتی هەولێر لیڤەرپوول لە یاریگای ئانفیڵدی تایبەت بە خۆی میوانداری تۆتنهام بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 30 پرێمەرلیگ.
پڕۆفایلی یاریی

چێڵسی شەوی رابردوو بەرامبەر نیوكاسڵ شكستیهێنا و لە ئەگەری بردنەوەی لیڤەرپوول لە یارییەكەی ئەمڕۆ ئەوا دەچێتە ریزبەندی پێنجەمی پرێمەرلیگ.
لیڤەرپوول لەم وەرزەدا بە ئاستێكی ناجێگیردا تێدەپەڕێت بە جۆرێک لە كۆی 29 یاریی تەنیا 14 یاریی بردووەتەوە، شەش یاریی یەكسان بووە و نۆ یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 48 خاڵ لە ریزبەندی شەشەمی پرێمەرلیگ دێت.
لە بەرامبەردا تۆتنهام وەرزێكی تەواو خراپ بەڕێدەكات و لە كۆی 29 یاریی تەنیا 7 یاریی بردووەتەوە، هەشت یاریی یەكسان بووە و 14 یاریی دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 29 خاڵ لە ریزبەندی شازدەیەمی پرێمەرلیگ دێت.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
لیڤەرپوول بە بێ برادلی، ئیزاک، ئیندۆ، جیۆڤانی لیۆنی و كیێزا رووبەڕووی تۆتنهام دەبێتەوە.
تۆتنهام بە بێ ژمارەیەكی زۆر یاریزان و بە بێ ڤان دی ڤین، كریستیان رۆمێرۆ، محەمەد قودوس، پالینیا، ئۆدۆبێرت، بێنتانكور، بێرگڤاڵ، یۆدۆگی، بێسوما، بێن دەیڤس، مادیسن و كۆلۆسێڤسكی رووبەڕووی لیڤەرپوول دەبێتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراو لیڤەرپوول
مامارداشڤیڵی
فریمپۆنگ، ڤان دایک، كۆناتێ، رۆبێرتسن
خراڤنبێرخ، سۆبۆسلای
سەڵاح، ڤیرتز، خاكپۆ
ئێكیتیكی
پێكهاتەی پێشبینیكراوی تۆتنهام
ڤیكاریۆ
گرەی، پۆرۆ، دراگوشین، دانسۆ، سپێنس
سار، گالاگێر
سیمۆنس، ریچارلیسن
سۆلانكی



