ئه‌ڵمانیائه‌وروپاگرنگترین

ئامانجێکی ریال مەدرید گرێبەستەکەی نوێدەکاتەوە

هەنگاوەکانی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەستپێکردووە

Yariga App

یاریگا –

بۆروسیا دۆرتمۆند لە هەوڵەکانی بۆ نوێکردنەوەی نیکۆ شلۆتێربێک بەردەوامە و دەیەوێت ئەستێرەکەی هێڵی بەرگری لە گەورەکانی ئەوروپا بپارێزێت.

رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، دوایین دوو کۆبوونەوەی بۆروسیا دۆرتمۆند لەگەڵ شلۆتێربێک ئەرێنی بووە و یانەکە هیوایەکی زۆری بۆ دروستبووە کە سەرەڕای گرنگیپێدانی یانە زلهێزەکانی ئەوروپا لەنێویاندا ریال مەدرید، شلۆتێربێک گرێبەستەکەی درێژدەکاتەوە.

نیکۆ شلۆتێربێک، یاریزانی بۆروسیا دۆرتمۆند

گرێبەستی بەرگریکارە ئەڵمانییەکە لەگەڵ دۆرتمۆند تاوەکوو هاوینی ساڵی 2027 درێژەی هەیە و یانە ئەڵمانییەکە ئۆفەری نوێکردنەوەی پێشکەشکردووە و لە چەند هەفتەی رابردوو گفتوگۆکانی نێوانیان بەرەوپێشچوونی بەخۆوە بینیوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە، دۆرتمۆند بە شلۆتێربێکی راگەیاندووە لە گرێبەستی نوێیاندا بڕگەیەک کارا دەکەن تاوەکوو ئەگەر ئۆفەری گەورە بۆ یاریزانەکە پێشکەشکرا، یانەکە رێگە بە رۆیشتنی بدات.

نیکۆ لەگەڵ بۆروسیا دۆرتمۆند 152 یاریی کردووە، لەو ژمارە یارییەکە 10 گۆڵی کردووە و 18 گۆڵیشی بۆ هاوڕێکانی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button