
یاریگا –
داهاتووی مارکوس راشفۆرد لەگەڵ بارسێلۆنا هێشتا ناڕوونە و جووڵەکانی داهاتووی یانەکە لە گواستنەوەی هاوینە چارەنووسی یەکلایی دەکاتەوە.
رۆژنامەی دەیلی مەیل بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی گرنگیپێدانی بارسێلۆنا بە گواستنەوەی پێدرۆ نێتۆ، هێرشبەری چێڵسی، بارسێلۆنا گرێبەستی راشفۆرد ناکاتە هەمیشەیی و لە کۆتایی وەرز دەگەڕێتەوە مانچێستەر یونایتد.
Marcus Rashford could be sent BACK to Man United with Barcelona ‘in for £54m Chelsea star’ after his ‘very positive technical reports’ https://t.co/pgrOXqWLgi
— Daily Mail Sport (@MailSport) March 13, 2026
راشفۆرد لە هاوینی رابردوو بە خواستن و تاوەکوو کۆتایی وەرز لە مانچێستەر یونایتدەوە پەیوەندی بە بارسێلۆنا کرد و توانی لەگەڵ بلاوگرانا ئاستێکی ناوازە پێشکەشبکات.
دوێنێ رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتێڤۆ بڵاویکردەوە بارسێلۆنا گرنگی بە گواستنەوەی نێتۆ دەدات و بە توانای یاریکردنی یاریزانەکە لە هەردوو باڵی هێرشبەر سارسامە و بۆ گواستنەوەی دەیەوێت سوود لە پتەوی پەیوەندییەکانی لەگەڵ خۆرخێ مێندێس، بەڕێوبەری کارەکانی یاریزانەکە پۆرتوگالییەکە وەربگرێت.
پێدرۆ لە هاوینی 2024 لە ریزەکانی وۆڵڤز بە بەهای 60 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە چێڵسییەوە کرد و تاوەکوو هاوینی ساڵی 2031 گرێبەستی لەگەڵ بلووز هەیە.
سەرچاوەکە بەریتانییەکە ئەوەشی خستووتەڕوو، خوان لاپۆرتا، سەرۆکی پێشووی یانەکە ئارەزوو دەکات گرێبەستی راشفۆرد بکاتە هەمیشەیی، بەڵام ئەگەر هەڵبژاردنەکان بدۆڕێنێت داهاتووی هێرشبەرە ئینگلزییەکە گۆڕانکاری بەسەردادێت.
هێرشبەرێكی پرێمەرلیگ؛ ئامانجی داهاتووی بارسێلۆنا ئاشكرا دەكرێت



