
یاریگا –
لەیارییەكی هەفتەی 28 لالیگای ئیسپانیا ریال مەدرید لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئێڵچێ دەكات.
وابڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 23:00 بەكاتی هەولێر ریال مەدرید لە یاریگای بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری ئێڵچێ بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 28 لالیگای ئیسپانیا.
پڕۆفایلی یاریی

ریال مەدرید لە ناوەڕاستی هەفتەی رابردوو لە چامپیۆنزلیگ لە یاریگای بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی بە بێ چەندین یاریزانی میوانداری مانچێستەر سیتی كرد و یارییەكەشی بە سێ گۆڵی بێ وەڵام لێبردەوە.
لەم وەرزەی لالیگادا 27 یاریی كردووە و توانیویەتی 20 یاریی بباتەوە سێ یاریی یەكسان بێت و چوار یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 63 خاڵ لە پلەی دووەمی ریزبەندی لالیگا دێت و چوار خاڵ لە دوای بارسێلۆنای پێشەنگەوەیە.
لە بەرامبەردا ئێڵچێ لە ناوچەی دابەزین نزیكە و لە كۆی 27 یاریی پێنج یاریی بردووەتەوە، یازدە یاریی یەكسان بووە و یازدە یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 26 خاڵ لە ریزبەندی 17 لالیگا دێت.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
ریال مەدرید بە بێ ماستانتونۆ، ئێمباپێ، بێڵینگهام، كارێراس، رۆدریگۆ، سێبایۆس، ئالابا، مێندی رووبەڕووی ئێڵچێ دەبێتەوە.
ئێڵچێ بە بێ هیكتۆر فۆنت و دۆناڵد رووبەڕووی ریال مەدرید دەبێتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدرید
كۆرتوا
كارڤاخال، هاوسن، ئاسێنسیۆ، گارسیا
پیتارچ، ڤاڵڤێردی، گولەر، كاماڤینگا
دیاز، ڤینیسیۆس
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئێڵچی
دیتورۆ
پێدرۆسا، چوست، پێترۆت، ئافرێگروبەر، ڤالێرا
فێباس، ئەگوادۆ، نیتۆ
رۆدریگێز، سێلڤا



